پسپۆڕان بۆیان ده‌ركه‌وتووه، مێش هه‌ڵگری به‌رده‌وامی 200 جۆری جیاوازی به‌كتریایه، بۆیه ده‌بێت به وریاییه‌وه خۆراك هه‌ڵگرن و نه‌هێڵن مێش لێی نزیك بێته‌وه.
له توانایدایه له یه‌ك كاتدا 200 جۆری جیاوازی به‌كتریای زیانبه‌خش هه‌ڵگرێت
به‌پێی ڤیدیۆیه‌كی زانستی كه پسپۆڕِان بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ده‌ركه‌وتووه مێش له توانایدایه له یه‌ك كاتدا 200 جۆری جیاوازی به‌كتریای زیانبه‌خش هه‌ڵگرێت، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له‌و كاتانه‌ی له‌سه‌ر خۆراكێك ده‌نیشێته‌وه، به‌كتریاكان بۆ خۆراكه‌كه بگوازێته‌وه.
مێش كاتێك له‌سه‌ر خۆراك ده‌نیشێت، به‌شی پێویستی خۆی خۆراكه‌كه ده‌كاته شیله یان گیراوه‌یه‌ك و ده‌یمژێت، له‌كاتی ڕوودانی ئه‌م كرداره‌ش، به‌كتریاكانی هه‌ڵیگرتووه، ده‌یگوازێته‌وه سه‌ر به‌شه‌كانی تری خۆراكه‌كه كه ڕه‌نگه له دواییدا كه‌سێك بیخوات و تووشی مه‌ترسیی ته‌ندروستیی بكات.
به‌پێی توێژینه‌وه‌ی پسپۆڕان، به خواردنی ئه‌و خۆراكانه، مرۆڤ به ئاسانی به‌كتریای زیانبه‌خشی وه‌ك هلیلیكۆباكتیر و ئایكۆلای و ستافیلۆكۆكی مه‌ترسیداری بۆ ده‌گوازرێته‌وه.