شاره‌زایه‌كی میكانیكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، رۆتی ئۆتۆمبێل بریتییه له پارچه‌یه‌كی گرنگ كه كاری به‌ستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سوكانه به ستۆپ ئه‌كسله‌وه، به‌رپرسه له جووڵه‌ی سوكان به‌لای ڕاست و چه‌پدا، ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌م پارچه‌یه خراپبوو چی ڕوو ده‌دات؟
له‌مباره‌یه‌وه كارۆخ ساڵح شاره‌زای میكانیكی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشه'' گوتی، ئۆتۆمبێل له چه‌ندان پارچه‌ی پێكهاتووه، ئه‌م پارچانه‌یش به هاوكاری یه‌كتر و به‌ستنه‌وه‌ی به یه‌كتره‌وه، كارێك گرنگ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و به‌رده‌وامی ده‌ده‌ن به ئۆتۆمبێل له لێخوڕین و ڕۆیشتن به‌بێ كێشه، به‌ڵام زۆر پارچه‌ی گرنگی ئۆتۆمبێل هه‌یه كاریگه‌ری تایبه‌تی خۆی ده‌بێ له‌سه‌ر ئۆتۆمبێل وه‌ك ''ڕۆت''.
زیاتر گوتی، گرنگی رۆت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه وه‌ك گوتمان كاری به‌ستنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی سوكانه به ستۆپ ئه‌كسله‌وه كه به‌رپرسه له جووڵه‌ی سوكان به‌لای ڕاست و چه‌پدا، جگه له‌وه‌یش ڕۆت یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌كی تایمی هاوسه‌نگی ئۆتۆمبێله كه ناهێڵێت له‌كاتی لێخوڕین سوكان بله‌رزێت و چه‌پ و ڕاست بكات.
ئەم شارەزایە دەڵێ، ئایا خراپ بوونی ڕۆت دەبێتە هۆی چی؟
یه‌كه‌م - خراپبوونی ڕۆت ده‌بێته هۆی تێكچوونی هاوسه‌نگی ئۆتۆمبێل.
دووه‌م - خراپبوونی ڕۆت ده‌بێته هۆی دروستبوونی ته‌قه‌ته‌ق له ته‌گه‌ر و كۆمه‌ڵه‌ی سوكان كاتێك له تاسه‌یه‌ك یان ڕه‌گله‌یه‌ك ده‌ده‌یت.
سێیه‌م - زۆر خراپبوونی ڕۆت و فه‌رامۆشكردنی ده‌بێته هۆی قرتانی ڕۆت و نه‌مانی سوكان.