داعش لە ئەنبار سێ شوان دەڕفێنێت

:: AM:10:17:07/03/2021 ‌
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە فەرماندەی چالاكییەكانی پارێزگای ئەنبار رای گەیاند، چەكدارانی داعش لە رۆژئاوای پارێزگاكە، هێرشیان كردووەتە سەر گوندێك و سێ شوانیان رفاندووە.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، بەپێی ئەو سەرچاوەیە لە فەرماندەی چالاكییەكانی پارێزگاكە، ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش، هێرشیار كردووەتە سەر گوندی "تەبعات"ی سەربە شارۆكەی روتبە، لەناو گوندەكەدا دوو شوانیان رفاندووە.

ئەوەشی گوتووە، داعش بۆ كردە تیرۆریستییەكانی، ئەو ناوچانە بەكار دێنێت كە هێزەكانی حكوومەتیان تێدا خاڵییە، زۆرن ئەو ناوچانەی تا ئێستە حكوومەت دەستی پێیان ناگات، بەتایبەتی لە ناوچە بیابانییەكان.

هەر دوێنێ بڵاو كرایەوە كە داعش دوێنێ لە هەمان گوند، شوانێكی تریشی رفاندبوو، هاوكات تەقەیان لە هاوسەرەكەی كردبوو و برینداریان كردبوو كە ئێستە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت.




وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د