مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد، په‌سندكردنی بودجه‌ی عێراق به هه‌نگاوێكی گرنگ داده‌نێ و پێی وایه، پشتگیری سه‌رۆك بارزانی بۆ پرۆسه‌كه به‌ڵگه‌ی سه‌ركه‌وتن و به ده‌سهێنانی ده‌ستكه‌وتی گرنگه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كی نیسان، مه‌حموود عوسمان سیاسه‌تمه‌داری كورد به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا له باره‌ی بودجه و نه‌وت كراوه، له یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق په‌سند كراوه.
روونیشی كرده‌وه كه پشتگیركردنی سه‌رۆك بارزانی بۆ پرۆسه‌كه و پشتیوانی بۆ رێككه‌وتنه‌كه، به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌ی له بودجه‌دا جێگیر كراوه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه.
وه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه هه‌ریه‌كه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا، پشتیوانی خۆیان بۆ رێككه‌وتنه‌كه پێشان داوه ئه‌وه‌یش هه‌نگاوێكی ئه‌رێنییه.
شه‌وی 31ی ئادار/مارسی 2021، په‌رله‌مانی عێراق بودجه‌ی وڵاته‌كه‌ی په‌سند كرد و رێككه‌وتنی حكوومه‌تی كوردستان و عێراقیشی تێدا جێگیر كرا. ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بوو كه له 2014ـه‌وه كوردستانی لێ بێبه‌ش كرابوو، دوای ئه‌وه‌ی كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێم له رۆژی سوێندخواردنییه‌وه نیازی خۆی بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور خسته ڕوو و رۆژی دوای سوێندخواردنه‌كه شاندێك به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سروور بارزانی گه‌یشتنه به‌غدا.
له ماوه‌ی رابردوو زۆر په‌رله‌مانتار و گرووپی 16ی ئۆكتۆبه‌ریش، هه‌وڵیان دا كوردستان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كانی راده‌ستی به‌غدا بكه‌نه‌وه، به‌گوته‌ی خۆیان 100 هه‌زار واژوویشیان له‌پێناو دابینكردنی مووچه كۆ كرده‌وه، به‌ڵام له 2021دا سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان توانی هه‌رێمه‌كه‌ی بخاته سه‌رپێی خۆی و بێ به‌غدا و قه‌رزیش، مانگانه مووچه‌ی دابین كرد، رێككه‌وتنی بودجه‌یش خواستی خۆفرۆشانی پشتگوێ خست و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور و داواكارییه‌كانی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی هه‌رێم تێپه‌ڕێنرا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی