ده‌سته‌ی كاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق له هێنانی دوو راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی و ئیسپانی نزیكن، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپی و تیپه‌كانی لاوان وه‌ربگرن.
ئه‌سعه‌د لازم ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، به میدیا عه‌ره‌بییه‌كانی راگه‌یاندووه، گفتوگۆیه‌كانیان له‌گه‌ڵ راهێنه‌رێكی هۆڵه‌ندی له قۆناغی كۆتاییدایه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه رێككه‌وتنی كۆتایی بكرێت".
ئاشكراشی كرد، نرخی دۆلار وای كرد راگه‌یاندنی هێنانی راهێنه‌ره‌كه به فه‌رمی، دوابخرێت و نه‌گه‌ینه رێككه‌وتنی كۆتایی".
ده‌سته‌كه، راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه، كه هێشته ناوی ئاشكرا نه‌كراوه، بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق ده‌هێنێت.
ئه‌سعه‌د لازم گوتی: "ناوی ئه‌و راهێنه‌ره‌ی له سۆشیال میدیا بڵابووته‌وه، كه گوایه دێته عێراق، راست نییه و تا ئێسته ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه".
ئاشكراشی كرد "ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنیی كاتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، هه‌روه‌ها له‌وه نزیك بووه‌ته‌وه، راهێنه‌رێكی ئیسپانییش بهێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیی هه‌ڵبژارده ته‌مه‌ن بچووكه‌كانی تۆپی پێی عێراق بكات".
هه‌ندێك له پێگه‌كانی سۆشیال میدیا له رۆژانی رابردوو بڵاویان كرده‌وه، راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی مارك فۆتا مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵمپیی عێراق له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.