چه‌ند یاریزانێكی ناوداری تۆپی پێ، له سۆشیال میدیا پۆستیان كردووه و پشتگیریی خۆیان بۆ خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین ده‌ربڕیوه، كه ئێسته جارێكی تر له‌گه‌ڵ ئیسرائیلییه‌كان له قودس به‌گژیه‌كداچوونه‌ته‌وه.
پۆل پۆگبای فڕه‌نسی و یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، نووسیویه‌تی "دنیا پێویستی به ئاشتی و خۆشه‌ویستییه، جه‌ژن نزیك بووه‌ته‌وه، با نزا بۆ یه‌كتر بكه‌ین، من نزا بۆ فه‌ڵه‌ستین ده‌كه‌م".
هه‌روه‌ها ئه‌شره‌ف حه‌كیمیی یاریزانی ئینته‌رمیلان، به هه‌مان شێوه پاڵپشتیی خۆی بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ربڕیوه و داوا ده‌كات نزا بۆ فه‌ڵه‌ستین بكه‌ن.
له لای خۆیه‌وه فرانك ریبێریی فڕه‌نسی و یاریزانی یانه‌ی فیۆرێنتینای ئیتالی، به پۆستێك و به هاشتاگێك و به نووسینی نزایه‌ك، پاڵپشتیی فه‌ڵه‌ستین و گه‌له‌كه‌ی ده‌كات.
یاریزانێكی تری ئه‌م لیسته، ریاز مه‌حره‌زی جه‌زائیری و هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتییه، كه ئه‌ویش به هاشتاگی "گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌راح بپارێزن" هاوخه‌میی خۆی بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ربڕیوه.
هاوكات چه‌ندان یاریزانی تریش به هه‌مان شێوه له سۆشیال میدیا، هاوخه‌میی خۆیان بۆ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌ربڕیوه و پۆستی جیاجیایان كردووه.
دوو هه‌فته‌یه له شاری قودس گرژی و به‌گژیه‌كداچوون له نێوان فه‌ڵه‌ستینی و ئیسڕائیلییه‌كان ده‌ستی پێ كردووه‌ته‌وه، به تایبه‌تی له قودسی رۆژهه‌ڵات و گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌ڕاح، ئه‌مه‌ش دوای بڕیاری دادگای ئیسڕائیل، كه بڕیاری داوه خانووه‌كانی گه‌ڕه‌كی شێخ جه‌ڕاح چۆڵ بكرێن، كه دانیشتووانه‌كه‌ی فه‌ڵه‌ستینین و ئیسڕائیلییه‌كان ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكی خۆیان لێ نیشته‌جێ بكه‌ن.