گه‌نجێكی هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی ده‌رمانێكی بۆ پاككردنه‌وه‌ی مه‌زرای ماڵ كڕیبوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی پێ نه‌درا، بێ خۆپارێزی به‌كاری هێنا و به‌شێكی ڕووخساری و ده‌ستی سووتا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی ئایار، رائید سه‌ركه‌وت كاره‌ش ئه‌فسه‌ری ڕێنوێنیی و ڕاگه‌یاندنی به‌رگریی شارستانیی پارێزگای هه‌ولێر، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه نه‌یزانیوه ده‌رمانه‌كه چۆن به‌كار دێت، ڕاسته‌وخۆ سه‌ری قوتووی ده‌رمانه‌كه‌ی كردووه‌ته‌وه و به ده‌ستی ته‌قیوه‌ته‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و ده‌رمانه له ماده‌ی كۆستیكی كیمیایی پێكهاتووه كه بۆ لابردنی په‌ڵه و چه‌وریی له زۆربه‌ی ماده پاككه‌ره‌وه‌كاندا به‌كار دێت، به‌ڵام ماده‌یه‌كی مه‌ترسیداره و نابێ ڕاسته‌وخۆ به‌ر ده‌ست و پێست بكه‌وێت، ئه‌گه‌ریش له گه‌رمادا بمێنێته‌وه، ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌ی هه‌یه و زۆرجار ئاگر ده‌كاته‌وه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره له‌ڕێی "وشه" داوای له هاووڵاتییان كرد، به ئاگادارییه‌وه ئه‌و جۆره ماده پاككه‌ره‌وانه به‌كار بێنن كه نرخه‌كه‌یان زۆر هه‌رزانه و به سێ تا پێنج هه‌زار دیناره، ته‌نانه‌ت تا ده‌كرێ له به‌كارهێنانی دوور بن، چونكه ده‌بێته هۆی سووتانی پێست.
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێسته، گه‌نجێك به ناوی كاروان قادر له بازاڕی شاوێسی هه‌ولێر، ده‌رمانێكی پاككه‌ره‌وه‌ی بۆ مه‌زرای ماڵ كڕی، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی دووكانداره‌كه هیچ ڕێنوێنییه‌كی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ماده‌كه پێ نه‌دابوو، كاروان ڕاسته‌وخۆ سیمی ژێر قه‌پاغی قوتووی ماده‌كه‌ی لابردبوو و به ده‌ستی ڕژابوو، دواتر وه‌ك بۆمب كڵپه‌ی كردووه و به ڕووخسار و ده‌ستی ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌شێكی زۆری ڕووخسار و ده‌سته‌كان و ملی سووتاند.
هەولێر/ فەیسەڵ شێخانی