ستافی مه‌شق و كارگێڕی و یاریزانانی تۆپی پێی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، یه‌كه‌م ژه‌مه ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرت، كه له جۆری "ڤایزه‌ر"یان لێدراوه.
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق دوای وه‌رگرتنی ڤاكسین، كه‌مپێكی مه‌شقی له شاری به‌سڕه له 18ی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ ده‌كات و خۆی بۆ یارییه‌كانی پاڵاوتن ئاماده ده‌كات.
بڕیاریش وایه له رۆژانی 24 و 29ی ئه‌م مانگه، عێراق له به‌سڕه دوو یاریی ئاماده‌كاری به‌رامبه‌ر تاجیكستان و نیپال ئه‌نجام بدات و دواتر به‌ره‌و به‌حرێن به‌ڕێ بكه‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2022.