راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی له ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كرد، یواخیم لوف راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، حه‌ز ده‌كات تۆماس موله‌ری هێرشبه‌ری بایرن میونشن بگه‌ڕێنێته‌وه هه‌ڵبژارده‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له یۆرۆی ئه‌م هاوینه.
رۆژنامه‌ی بێڵدی ئه‌ڵمانی راپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌ڵیت "لوف پێوه‌ندیی به موله‌ر كردووه و پێی راگه‌یاندووه، حه‌ز ده‌كات بیگه‌ڕێنێته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا".
راهێنه‌ره‌كه له لای خۆیه‌وه هیچ كۆمێنێتێكی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌واڵه نه‌داوه.
موله‌ر له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كانی "بواتینگ و هامێڵز" له ئاداری 2019 له هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا دوورخرانه‌وه، دوای به‌شداریكردنیان خولی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وروپا "نه‌یشن لیگ".
به‌م دواییه داواكاریی زۆر كراوه موله‌ر بگه‌ڕێته‌وه هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا، به تایبه‌تی به ساڵی رابردوودا، دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بایرن میونشن به ئاستێكی به‌رز ده‌كه‌وت و چه‌ندان نازناویان برده‌وه.
بڕیاره راهێنه‌ری ئه‌ڵمانیا له 19ی ئه‌م مانگه لیستی كۆتایی تیپه‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له یۆرۆی 2020 ئاشكرا بكات، كه 11ی حوزه‌یرانی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات.
جامی یۆرۆی 2020 ده‌بوو ساڵی پار بكرێت، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بۆ ئه‌م ساڵ دواخرا.