له یه‌كێك له به‌هێزترین یارییه‌كانی خولی نایابی عێراقدا، ئه‌مڕۆ یانه‌ی زاخۆ له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی زه‌وڕا ده‌بێته‌وه.
له گه‌ڕی 30ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراقدا، ئه‌مڕۆ سێشه‌م سه‌عات 16:00 له یاریگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی زاخۆ، هه‌ردوو یانه‌ی زاخۆ و زه‌وڕا رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه، كه ئه‌ركێكی زۆر قورسه بۆ یانه‌ی زاخۆ.
یانه‌ی زه‌وڕا له پله‌ی سێیه‌مه به 55 خاڵ و یانه‌ی زاخۆش له پله‌ی شه‌شه‌مه به 40 خاڵ.
ته‌ها زاخۆیی سه‌رپه‌رشتیاری تۆپی پێی یانه‌ی زاخۆ، به وشه سپۆرتی راگه‌یاند "بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، تیپه‌كه‌مان به‌بێ هه‌ر سێ یاریزانی گرنگ زیاد ئه‌حمه‌د، بڕوا نووری و موئه‌یه‌د عه‌بدولباست یاریی ده‌كات، به‌ڵام ئامانجی ئێمه بردنه‌وه و به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی یارییه‌كه‌یه".
یانه‌ی زاخۆ راهێنه‌رێكی نوێی هێناوه‌ته تیپه‌كه‌ی، كه عه‌بدولوه‌هاب ئه‌بولهێلی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی عێراقه، كه له ساڵانێكه له خولی لوبنان راهێنه‌ره و ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر گه‌ڕایه‌وه عێراق.
ئه‌بولهێل سێیه‌م راهێنه‌ره له‌م وه‌رزه‌دا مه‌شقی زاخۆ له ئه‌ستۆ ده‌گرێت، له دوای ئه‌حمه‌د سه‌ڵاح و سامی به‌حت.
زاخۆ له دوو گه‌ڕی رابردوودا نه‌یتوانی ئه‌نجامی باش تۆمار بكات و به‌رامبه‌ر سناعاتی كاره‌بایی و نه‌فتی به‌سڕه دۆڕاوه.
زاخۆ له قۆناغی یه‌كه‌م له نێو به‌غدا به 1-0 گۆڵ له زه‌وڕای برده‌وه، بۆیه ئه‌مڕۆ هه‌وڵ ده‌دات بردنه‌وه‌كه دووباره بكاته‌وه.