ڤیدیۆ.. بەبێ‌ ئاگەداری شۆفێرەكە منداڵێك لە ئۆتۆمبێل بەشێوەیەكی سەیر دەكەوێ‌

:: PM:08:33:11/05/2021 ‌
لە شاری هەولێر، شۆفێری ئۆتۆمبێلێك منداڵێكی لێ‌ دەكەوێت و ئاگای لێ‌ نییە، فازڵ حاجی بەرێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێریش دەڵێ‌، رووداوەكە لە شەقامی 40 مەتری هەولێر رووی داوە.

ئەمرۆ سێشەم 11ی ئایار، فازڵ حاجی بەرێوەبەری راگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر لە فەیسبووكی خۆی ڤیدیۆیەكەی بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی، ئەوە ڕوو دەدات كاتێك شۆفێر سەرنشینێكی مناڵی لەگەڵ دەبێت و لێی بێ ئاگا دەبێت.

زیاتر نووسیویەتی، شەوی ڕابردوو لە شەقامی 40 مەتری هەولێر منداڵێكی بچووك كە تەمەنی لە نێوان پێنج بۆ شەش ساڵە لە جامی ئۆتۆمبێلێكی تایبەت كەوتە خوارەوە.

هۆشداریش دەدات كە شۆفێران ئاگەداری منداڵەكانیان بن بەتایبەت لەم چەند شەوەی پێش جەژن كە دەچنە بازاڕەكان.





وشە - سه‌رخێڵ هاشم