ئه‌مشه‌و سێشه‌م گه‌نجێكی كورد له ناو كافیتریایه‌ك له شای كه‌ركووك كوژرا و پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه.
كه‌سی ته‌قه‌كه‌ر هه‌ڵاتووه و نه‌گیراوه
یووسف ساڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دۆمیز له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و سێشه‌م 11ی ئایاری 2021، گه‌نجێكی كورد به‌ناوی (كاروان یووسف)، له گه‌ڕه‌كی رزگاری كوژرا، ئاماژه‌ی كرد كه كه‌سی ته‌قه‌كه‌ر هه‌ڵاتووه و نه‌گیراوه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره دووپاتی كرده‌وه كه پۆلیس ده‌ستی به لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه كردووه.
دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، دۆخی كورد له كه‌ركووك پاشه‌كشه‌ی كردووه و به چه‌ندان جۆر دووچاری سته‌م و گوشار هاتووه‌ته‌وه، خراپبوونی دۆخی ته‌ناهی و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیان، یه‌كێكی تره له كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی نه‌مانی هێزی پێشمه‌رگه و ئاسایشی هه‌رێم له پارێزگای كه‌ركووك و ته‌واوی ناوچه كێشه‌له‌سه‌ره‌كان.
گه‌رمیان /سه‌بری هۆرینی