به‌شی دووه‌م و كۆتایی
رژێمی نازی بۆ په‌ره‌پێدانی رق به‌رانبه‌ر جووه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، رۆڵێكی كاریگه‌ری هه‌بوو و رادیۆیهكیان له‌و ناوچانه دامه‌زراندبوو كه ماوه‌ی شه‌ش ساڵ به‌شێوه‌ی به‌رنامه بۆ داڕێژراوه به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، توركی و فارسی وه‌شانی ده‌كرد.
پێكدادانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین، جارێكی تر شه‌پۆلێكی دژه ئیسرائیلی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێ خست. ئه‌وه ته‌نیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌بوو، به‌ڵكو له هه‌ندێك له شاره‌كانی ئه‌وروپایش كۆمه‌ڵێك خۆپێشاندان بۆ پاڵپشتی له فه‌له‌ستین به‌ڕێوه چوون كه دروشمیان له دژی ئیسرائیل بڵاو ده‌كرده‌وه، له ناویاندا دروشمگه‌لێك ده‌بیستران كه راسته‌وخۆ دژایه‌تی و نه‌فره‌ت بوو له دژی جوو. میدیا و چاودێرانی سیاسیی ئه‌وروپا پێیان وایه ئه‌و دروشمانه پێشینه‌یه‌كی كۆنیان هه‌یه و پێوه‌ستن به‌و ره‌وه‌ندانه‌ی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هاتوونه‌ته ئه‌وروپا.
به‌كارهێنانی رادیۆ بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسیی له داهێنانه‌كانی رژێمی فاشیستی مۆسۆلینی بوو
له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، وڵاتانی ئیسلامی زیاتر دژی ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌ڵوێستیان وه‌رگرتووه، هۆلۆكۆستیان ره‌ت كردووه‌ته‌وه یان به جۆرێك له جۆران هه‌وڵیان داوه مێژووی ئه‌و تاوانه بشێوێنن و به ئاشكرا یان له ژێره‌وه، داوای له‌ناوچوونی ئیسرائیلیان كردووه، له ماوه‌ی چه‌ند ده‌یه‌ی رابردوودا، دوژمنایه‌تیكردنی ئیسرائیل بووه‌ته به‌شێك له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی، ئه‌و سیاسه‌ته وه‌ك نه‌ریتێكی لێ هاتووه، له‌و پێوه‌ندییه‌دا كۆماری ئیسلامیی ئێران بووه به سووری به‌ر له‌شكر. به‌ڵام ئاخۆ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ریشه‌كانی ئه‌و دیارده‌یه ده‌بێ ته‌نیا له‌ناو پرسی فه‌له‌ستیندا بگه‌ڕێین، یان كۆمه‌ڵێك هۆكاری تر له پشت ئه‌و بابه‌ته‌وه خۆیان حه‌شار داوه؟
بڵاوكردنه‌وه‌ی رق له‌سه‌ر شه‌پۆلی كورت
گرنگترین كه‌ره‌سته‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی نازییه‌كان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رق به‌رانبه‌ر جوو له وڵاتانی ئیسلامی‌دا، رادیۆیه‌ك بوو كه له شارۆكه‌ی سیزهنی باشووری به‌رلین له‌سه‌ر شه‌پۆلی كورت وه‌شانی ده‌كرد، ئه‌و رادیۆیه نزیكه‌ی 80 كارمه‌ندی هه‌بوو و بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ره‌به‌ق له 25ی ئه‌پریلی 1939 تا 26ی ئه‌پریلی 1945 به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، فارسی، توركی و هیندی به‌رنامه‌ی په‌خش ده‌كرده‌وه.
ئه‌و رادیۆیه ساڵی 1929 له كۆماری ڤایمار دامه‌زرا، ئه‌وكات ته‌نیا له ناوخۆی وڵات توانای په‌خشی هه‌بوو، به‌ڵام دواتر له ساڵی 1936 رژێمی نازی به بۆنه‌ی یارییه‌كانی ئۆڵۆمپیادی به‌رلین، فریكوێنسی رادیۆكه‌ی به‌هێز كرد و ئامێری پێشكه‌وتوو و نوێی بۆ دانا و كردی به به‌هێزترین رادیۆ له دنیادا، به جۆرێك كه له ئه‌مه‌ریكای لاتینیش خه‌ڵك ده‌یانتوانی گوێبیستی ببن.
له‌و ساڵانه‌دا گۆڕانێك له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای نازی به‌رانبه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی رووی دا، هیتله‌ر پێشتر عه‌ره‌به‌كانی به "ره‌چه‌ڵه‌كی گڵاو" ناو ده‌برد، به‌ڵام له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی شه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی نوێ، هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی به‌رانبه‌ر عه‌ره‌ب و تورك و فارسه‌كان راگرت، یاساكانی نۆرنبۆرگی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ته‌وانه هه‌ڵگرت و ده‌ستی كرد به پێهه‌ڵدان به ئیسلام "ئاینێكی شه‌ڕخواز و په‌لامارده‌ر و به‌هێز ناوی برد" و رای گه‌یاند، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه وایان كردووه ئیسلام وه‌ك ئاینێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌ركه‌وێ.
هۆكارێكی تری ئه‌و گۆڕانه‌ی رژێمی نازی به‌رانبه‌ر دنیای ئیسلام، ئه‌وه‌بوو كه به‌ریتانیا پلانێكی نوێی پێ بوو به ناوی "نه‌خشه‌ی پیل" كه بۆ یه‌كه‌م جار باسی له دروستكردنی دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئیسرائیل و فه‌له‌ستین ده‌كرد، نازییه‌كان ده‌یانویست هه‌رچۆنێك بێ رێ له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی جوو بگرن، ئه‌وه‌ش وایكرد ده‌ست بكه‌ن به پڕوپاگه‌نده بۆ چاندنی رق به‌رانبه‌ر جووه‌كان له‌ناو وڵاتانی ئیسلامی‌دا. رژێمی نازی سه‌ره‌تا هه‌وڵی دا له رێی رۆژنامه و نووسراوه ئه‌و سیاسه‌ته به‌ره‌وپێش ببات، به‌ڵام به زوویی بۆی ده‌ركه‌وت كه زۆرینه‌ی عه‌ره‌به‌كان و وڵاتانی تری ئیسلامی خوێنده‌وارییان نییه و كاریگه‌رترین رێ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری دژه جوو رادیۆیه.
نازییه‌كان ده‌یانویست هه‌رچۆنێك بێ رێ له دروستبوونی ده‌وڵه‌تی جوو بگرن
به‌كارهێنانی رادیۆ بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسیی له داهێنانه‌كانی رژێمی فاشیستی مۆسۆلینی بوو كه یه‌كه‌م جار له شاری بارای ئیتاڵیا، رادیۆیه‌كی دامه‌زراند و له رێیه‌وه ده‌ستی كرد به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایدیۆلۆجیاكهی. مۆسۆلینی ته‌نانه‌ت نێرده‌ی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی وڵاتانی ئیسلامی ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌خۆڕایی رادیۆ بده‌ن به چایخانه و دوكانه‌كانی ناو بازاڕ، هه‌رچه‌ند له رێی ئه‌و رادیۆیانهوه خه‌ڵك ته‌نیا ده‌یانتوانی گوێ له به‌رنامه‌كانی رادیۆی مۆسۆلینی بگرن، به‌ڵام دیسانیش بۆ خه‌ڵكی وڵاتانی ئیسلامی شتێكی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێش بوو، كه‌چی ئاگایان له‌وه نه‌بوو له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی قاوه و چا له چایخانه‌كان، ئایدیۆلۆجیای فاشیزمیشیان ده‌رخوارد ده‌درا.
نازییه‌كان به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و نموونه‌یه، فریكوێنسی رادیۆكه‌یان به‌هێز كرد و دوای ماوه‌یه‌ك له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئێران‌دا، هۆگرێكی زۆریان بۆ دروست بوو، ئه‌وكات هه‌موو خێزانێك رادیۆی له ماڵه‌وه نه‌بوو و ئامێری رادیۆ زیاتر له قه‌یسه‌ری و چایخانه‌كان به‌رچاو ده‌كه‌وت، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه له‌ناو شاره‌كانی قاهیره و تاران هه‌ن كه ده‌ریده‌خات خه‌ڵكێكی زۆر به‌دیار رادیۆكانه‌وه راوه‌ستاون و گوێ له به‌رنامه راستهوخۆكانی نازییه‌كان ده‌گرن.
دوای كۆتایی به‌رنامه‌كان، خه‌ڵك له‌باره‌یانه‌وه مشتومڕییان ده‌كرد و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ری پڕوپاگه‌نده‌كانی ئه‌ڵمانیای نازی هێنده‌ی تر به‌هێز ده‌كرد. سه‌رچاوه هه‌واڵگرییه‌كانی به‌ریتانیا له‌ناو وڵاتانی ئیسلامی، له راپۆرته‌كانیاندا ئاماژه‌یان به هۆگری خه‌ڵك بۆ به‌رنامه رادیۆییه‌كانی ئه‌ڵمانیا داوه. رادیۆی سیزهن به ته‌كنیكه مۆدێرنه‌كه‌ی، بوو به به‌هێزترین ئامێری پڕوپاگه‌نده له دنیا و وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار رۆڵی ده‌بینی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیرێكی دژه مرۆیی.
نازییەکان بۆ بڵاوکردنەوەی قورئان لە رادیۆکەیان مۆڵه‌تیان له زانكۆی ئه‌زهه‌ر وه‌رگرتبوو
فه‌رمانی جیهاد له به‌رلینه‌وه
به‌رنامه‌كانی رادیۆی نازی رۆژانه سێ جار به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، فارسی، توركی و هیندی، هه‌رجاره و بۆ ماوه‌ی 45 خولهك په‌خش ده‌كران، زۆربه‌ی خه‌ڵك به رادیۆ به‌رلین ناویان ده‌هێنا، نازییه‌كان ئه‌و به‌رنامانه‌یان به وردی داده‌ڕشت، سه‌ره‌تای به‌رنامه‌كه به خوێندنه‌وه‌ی قورئان و نزاكردن ده‌ستی پێ ده‌كرد، بۆ ئه‌مه‌ش مۆڵه‌تی فه‌رمییان له زانكۆی ئه‌زهه‌ری قاهیره وه‌رگرتبوو. دواتر ده‌ست ده‌كرا به باسكردنی بابه‌ته سیاسییه‌كان، له ناوبڕهكاندا موزیكی عه‌ره‌بی په‌خش ده‌كرا كه به دانسقه هه‌ڵیانبژاردبوو، نازییه‌كان هه‌وڵیان ده‌دا به‌رنامه‌كان به كوالێتییه‌كی به‌رز پێشكه‌ش بكرێن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێژه‌ری به‌توانا و پڕۆفشناڵیان له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌وه دامه‌زراندبوو كه هه‌ر كامه‌یان له‌ناو وڵاتی خۆیان ناسراو و خۆشه‌ویست بوون. بۆ نموونه یونس به‌حری بێژه‌ری پێشووی رادیۆ به‌غدایان دامه‌زراندبوو كه به شێوازه حهماسییهكهی جۆشی ده‌خسته ناو گوێگره عه‌ره‌به‌كانه‌وه.
راستییه‌كه‌ی ئه‌و به‌رنامه رادیۆییانه داوێك بوون بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی پێ بخه‌نه ناو پڕوپاگه‌نده‌ی "دژه جوو"ـیانه‌ی جۆزێف گوبڵز كه ئه‌وكات وه‌زیری راگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیای نازی بوو و دواتر بوو به راوێژكاری باڵا. نازییه‌كان له‌وه گه‌یشتبوون كه له رێی پڕوپاگه‌نده‌ی ره‌گه‌زپه‌رستانه، ناتوانن ئامانجه‌كانیان به‌ره‌وپێش ببه‌ن، بیری ره‌گه‌زپه‌رستی "دژه جوو" دروستكراوی ئه‌وروپا بوو و له‌گه‌ڵ سۆسیالیزمی داروینیزم تێكهه‌ڵكێش كرابوو، وڵاتانی ئیسلامی ئاگایی و زانیاری ئه‌وتۆیان له‌سه‌ر ئه‌و چه‌مكه نه‌بوو، بۆیه رژێمی نازی گۆڕانكاری له‌و شێوازه‌دا كرد و له رێی ئاینه‌وه بیری دژه جووی له‌و وڵاتانه بڵاو كرده‌وه.
نازییەکان پڕوپاگه‌نده‌ی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یان وه‌لا نا و پشتیان به چه‌ند ئایه‌تێكی قورئان به‌ست
ئه‌و ئامرازه‌ی نازییه‌كان بۆ دژایه‌تیكردنی جوو له‌ناو وڵاته ئیسلامییه‌كان لێی ده‌گه‌ڕان، له‌ناو سه‌رچاوه و ده‌قه ئاینییه‌كاندا دۆزییانه‌وه، بۆیه پڕوپاگه‌نده‌ی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌یان وه‌لا نا و پشتیان به چه‌ند ئایه‌تێكی دیاریكراو له‌ناو قورئان به‌ست، چه‌ند گێڕانهوهیهكیان دۆزییه‌وه كه پێوه‌ست بوو به ناكۆكییه‌كانی مسوڵمانان له‌گه‌ڵ هۆزه یه‌هوودییه‌كانی یوسریب كه به‌پێی یه‌ك له گێڕانه‌وه‌كان، پێغه‌مبه‌ری ئیسلام رازی بووه به‌وه‌ی هێرش بكرێته سه‌ر هۆزی "به‌نی قوڕه‌یزه" كه هۆزێكی جوو بوون و له ئه‌نجامدا به‌شی هه‌ره‌زۆریان لێ كوشتن.
نازییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك پڕوپاگه‌نده‌یان ده‌كرد كه ئه‌و كاره‌ی "پێشه‌وا" هیتله‌ر له‌گه‌ڵ جووه‌كان ده‌یكات، درێژه‌ی هه‌مان ئه‌و ههڵسوكهوتهیه كه پێغه‌مبه‌ری ئیسلام له به‌رانبه‌ر جوو كردوویه‌تی. ئه‌وان به‌رده‌وام چه‌ند ئایه‌تێكی قورئانیان ده‌هێناوه كه تێیاندا سووكایه‌تی به جوو كراوه و به دوژمنی ئیسلام ناو براون. هه‌ڵبه‌ت رادیۆ سیزهن ته‌نیا نموونه‌ی له ده‌قه ئاینییه‌كان نه‌ده‌هێناوه، به‌ڵكو تێڕوانینی لاوه‌كیشی ده‌خسته ناویان كه تێیدا جووه‌كانی به "ترسنۆك" و "ره‌زیل" ناو ده‌برد و مسوڵمانه‌كانیان به "قاره‌مان" و "شه‌ڕكه‌ر" ده‌شوبهاند.
رژێمی نازی له به‌رنامه رادیۆییهكانیدا هانی مسوڵمانانی ده‌دا بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر بنه‌ما ره‌سه‌نه‌كانی خۆیان، له‌به‌رئه‌وه‌ی له نێوان ئیسلام و دیموكراسیدا هیچ خاڵێكی هاوبه‌ش نییه. ده‌یانگوت عه‌ره‌ب و مسوڵمانان ده‌بێ داونهریتهكانی خۆیان بپارێزن و روو له كولتوور و به‌ها ئه‌وروپییه‌كان نه‌كه‌ن. به‌شێك له‌و پڕوپاگه‌ندانه بووه هۆی ده‌رچوونی كۆمه‌ڵێك بڕیار له ئێران و توركیا و له‌ژێر ناوی نوێبوونه‌وه، هه‌ندێك بڕیار بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئاین له حكوومه‌ت و چاكسازی له یاسا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌رچوو، نازییه‌كان به پێچه‌وانه‌وه ده‌یانویست ئه‌و بزووتنه‌وه ئیسلامییانه‌ی كه خه‌ریك بوون ده‌كه‌وتنه سه‌ر پێ، بۆ دژایه‌تیكردنی جوو به‌ره‌و ئیسلامییه‌كی رادیكاڵ ئاراسته‌یان بكه‌ن.
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه، ئامانجی سه‌ره‌كی نازییه‌كان بڵاوكردنه‌وه‌ی رق و نه‌فره‌ت بوو به‌رانبه‌ر جووه‌كان و خه‌ڵكیان هان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی توندوتیژی به‌رانبه‌ر جوو بكه‌ن، كاتێك نازییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی مارشاڵ ڕۆمڵ به تانكه‌كانیان هێرشیان كرده سه‌ر میسر، حه‌سه‌ن به‌نا به‌ڵێنه‌كه‌ی برده سه‌ر و هاوكاتی هێرشه‌كه، له رادیۆی به‌رلینه‌وه فه‌توای جیهاد به مسوڵمانان درا دژی جووه‌كان، داوا كرا له هه‌ر شوێنێك جوویهكیان بینی، بێ وه‌ستان بیكوژن و داراییه‌كانیان بسووتێنن و ماڵیان بڕووخێنن، له‌و فه‌توایه‌دا جووه‌كان به لایه‌نگره هیچوپووچهكانی ئیمریالیزمی به‌ریتانی ناو برابوون.
به‌ریتانیا هه‌وڵی ده‌دا پارازیت بخاته سه‌ر فریكوێنسی رادیۆ به‌رلین، به‌ڵام نازییه‌كان تا دوا رۆژ هه‌وڵیاندا په‌یامه‌كانی خۆیان به سه‌رانسه‌ری دنیا بگه‌یه‌نن، دوو هه‌فته به‌ر له‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای نازی له شه‌ڕی جیهانی دووه‌م خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات، سوپای سووری مۆسكۆ له 26ی ئه‌پریلی ساڵی 1945 بورجه‌كانی ئه‌و رادیۆیه‌ی كۆ كرده‌وه و ستۆدیۆكانی ته‌قانده‌وه و بۆ هه‌میشه ئه‌و رادیۆیه‌ی له نووزه خست.
باسكردن له‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌و رادیۆیه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر چه‌ند كه‌س له گوێگرانی داناوه، كارێكی ئه‌سته‌مه، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه رادیۆكه توانی سیمای جووه‌كان له‌ناو وڵاتانی ئیسلامی‌دا بگۆڕێت، ببێت به ده‌ستكه‌وتێك بۆ هێزه ئیسلامییه دژه جووه‌كان. ئه‌م رادیۆیه بووه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی فۆبیای "داگیركردنی دنیا له‌لایه‌ن جووه‌وه"، له‌ناو وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و رێی بۆ دژایه‌تیكردنی جوو و دواتر له ساڵی 1948ه‌وه دژایه‌تیكردنی ئیسرائیل، له‌ناو وڵاتانی ئیسلامی‌دا خۆش كرد.
بۆ خوێندنەوەی بەشی یەکەم
لێرە کلیک بکە