دوای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ نه‌یتوانی هاوپه‌یمانێك بدۆزێته‌وه بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ته‌كه‌ی، سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته براوه‌ی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كانی راسپارد بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و ئێسته دژبه‌رانی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، نیمچه هاوپه‌یمانییه‌كیان پێك هێناوه بۆ دروستكردنی كابینه‌ی حكوومه‌ت.
ئۆپۆزسیۆن بۆ پێكهێنانی حکوومەت گه‌یشتوونه‌ته نیمچه رێككه‌وتنێك
یائید لاپید سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێراوی ئیسرائیل و سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته، له‌گه‌ڵ نه‌فتالی بێنێت سه‌رۆكی حزبی یامینا كه حزبێكی توندئاژۆیه، له دانوستانه بۆ پێكهێنانی هاوپه‌یمانی گه‌یشتوونه‌ته نیمچه رێككه‌وتنێك.
یائیر لاپید سه‌رۆكی حزبی ئاینده و جێگری هاوپه‌یمانێتی شین و سپی ئیسرائیله، یه‌ك له ركابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌یه.
له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا له ئیسرائیل چوار هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام دراوه، هه‌موو جارێك زۆرینه‌ی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مان بڕیاری له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆی داوه و به‌هۆیه‌وه حكوومه‌تیش سه‌رله‌نوێ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ پێشنیازی كردووه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌و وڵاته ببێته هه‌ڵبژاردنێكی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه، چیتر براوه‌ی یه‌كه‌می په‌رله‌مان بۆ ئه‌و پۆسته كاندیدی نه‌بێت و هه‌ركات په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه، ناچار بن حكوومه‌تیش هه‌ڵوه‌شێننه‌وه.