سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ كونسوڵی گشتی سعوودیه له هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه، له‌و دیداره‌دا كونسوڵی نوێ په‌یامێكی شای سعوودیه‌ی به سه‌رۆك وه‌زیران گه‌یاند و دووپاتی له په‌ره‌پێدانی زیاتری پێوه‌ندییه دوو لایه‌نه‌كان كرده‌وه.
هیوای خواست پەرە بە پێوه‌ندییه‌كانی نێوان كوردستان و سعوودیه بدرێت
ئه‌مڕۆ سێشه‌م یه‌كی حوزه‌یران، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له محه‌مه‌د بن سلێمان ئه‌لعه‌سیری كونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی عه‌ره‌بستانی سعوودی له هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت وێڕای پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوون له كونسوڵی نوێی سعوودیه، هیوای خواست پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عه‌ره‌بستانی سعوودیه، له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره بسێنێت .
كونسوڵی گشتی نوێی سعوودیه، سڵاو و ڕێزی شا سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیز و جێ‌نشین میر محه‌مه‌د بن سه‌لمانی به سه‌رۆكی حكوومه‌ت گه‌یاند، خواست و ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ په‌ره‌پێدانی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، به تایبه‌تی له بواری بازرگانی و وه‌به‌رهێناندا.