یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا، گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ مه‌مفێس دێپایی هێرشبه‌ری یانه‌ی ئۆڵمپیك لیۆن و هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا راگه‌یاند.
دێپایی ته‌مه‌ن 27 ساڵان، ئه‌م هاوینه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ لیۆن كۆتایی هات، به‌مه‌ش به شێوه‌ی خۆڕایی چووه یانه‌ی بارسێلۆنا.
یانه‌ی كه‌ته‌لۆنی ئێواره‌ی شه‌موو 19ی حوزه‌یران، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه دا، له مانگی ته‌مووزی داهاتوو دێپای پێوه‌ندیی به یانه‌كه‌یانه‌وه ده‌كات.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی بارسا، دێپای بۆ دوو وه‌رز و تا هاوینی 2023 ده‌بێته یاریزانی یانه‌كه.
دێپایی هۆڵه‌ندی له دوا 40 یاریی له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیۆن له وه‌رزی رابردوو، 22 گۆڵی كرد و 12 ئه‌سیستی هه‌بوو.
هێرشبه‌ره هۆڵه‌ندییه‌كه، چواره‌م گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه‌ی بارسێلۆنا بوو، له دوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌گوێرۆ، ئیریك گارسیا و ئێمرسۆن رۆیالی به‌ڕازیلی.