دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی شارۆكه‌ی ڕانیه، مێرمنداڵێك به خنكاوی له ماڵی خۆیان دۆزرایه‌وه، پۆلیسی شاره‌كه‌یش زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 27ی حوزه‌یران، شۆڕش ئیسماعیل گوته‌بێژی پۆلیسی راپه‌ڕین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "گه‌نجێك به‌ناوی (شاد عه‌لی) ته‌مه‌ن 16 ساڵ، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له ماڵه‌كه‌ی خۆیان له گه‌ڕه‌كی تیتۆكه‌ی ڕانیه به خنكاوی دۆزرایه‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، "ڕێكاره‌كانی توێكاری پزیشكی بۆ ته‌رمه‌كه كراوه و شوێنه‌واری په‌ت به ملیه‌وه دیاره، ته‌واوی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، مێرمنداڵه‌كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیان به په‌ت خۆی هه‌ڵواسیوه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له ده‌ست داوه".
ماوه‌یه‌كه ڕووداوی خۆكوشتن و كوشتنی گه‌نجان له ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین به‌ره‌و هه‌ڵكشان ده‌چێت، تا ئێسته زۆربه‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئه‌وه پێشان ده‌ده‌ن به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانییه‌وه بێت.