كچی خێزانێكی په‌نابه‌ر له كاتی چوونی بۆ نۆرینگه‌ی پشكنینی په‌رده‌ی كچێنی له له‌نده‌ن
په‌نابه‌رێكی زۆری وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به كورد و عه‌ره‌ب و فارس و تورك و ئه‌فغانی و پاكستانی و وڵاتانی تری ئیسلامی له به‌ریتانیا بوونیان هه‌یه و دیارده‌ی پشكنینی په‌رده‌ی كچێنیش لای په‌نابه‌ران به‌ر له هاوسه‌رگیریكردن بووه‌ته دیارده‌یه‌كی نامۆی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه، حكوومه‌تی به‌ریتانیا له زۆربوون و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئه‌و دیارده‌یه نیگه‌رانه و تووشی سه‌رسڕمان بووه و هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی ده‌دات.
ماڵباته په‌نابه‌ره‌كان به ڕێژه‌یه‌كی ڕه‌ها كچ و كوڕه‌كانیان هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن و ناتوانن نه‌ریت و كولتووره‌كانیان بشكێنن، زۆربه‌ی ئه‌و كچانه‌یشی كه له ماڵبات و خێزانی په‌نابه‌رانن و داخوازییان دێ بۆ هاوسه‌رگیری، له‌لایه‌ن خێزانی كوڕه‌كه‌وه داوای پشكنینی په‌رده‌ی كچێنی له كچه‌كه ده‌كرێ و ژماره‌یه‌كی زۆری پزیشكیش كه بنه‌چه و ڕه‌گه‌زی په‌نابه‌ریان هه‌یه، ئه‌و خزمه‌تگوزارییه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌و كچانه‌ی كه له‌وێ له دایكبوون و له نێو كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی گه‌وره‌بوون، ئه‌مه به توندی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر جه‌سته‌یان ناوی ده‌به‌ن.
ژماره‌ی ئه‌و كچانه‌ی كه به‌هۆی ئه‌و پشكنینه‌وه تووشی گرفتی ده‌روونی و ناڕه‌حه‌تی ده‌بنه‌وه و ڕوو له دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كانی به‌هاناوه‌چوون و چاره‌سه‌ری ده‌روونی ده‌كه‌ن، چونكه وه‌كخۆیان ده‌ڵێن، پزیشكه‌كان به جۆرێك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن له كاتی پشكنینه‌كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاژه‌ڵێك بپشكنن و هیچ حساب بۆ هه‌ست و مرۆڤبوونیان ناكه‌ن.
ئاژانسی "
سكای نیوز"ی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی وردی له‌وباره‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه باوكێك كچه‌كه‌ی ئاگه‌داركردووه‌ته‌وه كه ده‌یبات بۆ نۆرینگه‌یه‌كی پزیشكی تا پشكنینی په‌رده‌ی كچێنی بۆ بكرێت، كچه‌كه تووشی سه‌رسڕمان بووه و هیچی له‌باره‌ی ئه‌و جۆره پشكنینه نه‌كردووه و پرسیاری له باوكی كردووه و ئه‌میش دایكی كچه‌كه‌ی ڕاسپاردووه تا دۆخه‌كه‌ی تێ بگه‌یه‌نێت، ئه‌مه چیرۆكێكی یه‌كێك له‌و كچانه‌یه كه ئێسته هاوكاری له ناوه‌ندێكی خێرخوازی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌و كچانه‌ی له به‌ریتانیا له‌دایكبوون و گه‌وره‌بوون، دوای پشكنینه‌كه تووشی كێشه‌ی ده‌روونی زۆر بوونه‌ته‌وه
هۆكاری ئه‌نجامدانی ئه‌و پشكنینه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه خێزانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌چنه داوای كچانی په‌نابه‌ر، متمانه‌یان به‌وه نییه كه كچه‌كه تا ئێسته هیچ پێوه‌ندییه‌كی جووتبوونی نه‌بووبێ و ده‌یانه‌وێ دڵنیا ببنه‌وه، چونكه ئه‌وان له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئازادی وه‌ك به‌ریتانیا ده‌ژین و كچان بێ ئاگه‌داری ماڵه‌وه‌یشیان ده‌توانن هه‌ر كارێك بكه‌ن كه ده‌یخوازن.
زارا كچێكی په‌نابه‌ره و له به‌ریتانیا ده‌ژی و ته‌مه‌نی 20 ساڵه و كه‌سوكاری سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به زۆر به‌شوویانداوه، به‌ڵام كه ماڵی هاوسه‌ری داهاتووی هاتوونه‌ته ماڵه‌وه‌یان، مه‌رجی یه‌كه‌میان ئه‌وه بووه كه پشكنینی په‌رده‌ی كچێنی بۆ بكه‌ن و دڵنیایی بكه‌نه‌وه، ببۆیه دایك و باوكی به زۆر ده‌یبه‌نه نۆرینگه‌یه‌ك له ناوه‌ڕاستی شاری له‌نده‌ن، تا ئه‌و پشكنینه‌ی بۆ ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌میش هیچی له‌باره‌وه نه‌زانیوه و هه‌ر پرسیویه‌تی، ئه‌مه چ جۆره پشكنینێكه كه ده‌بێ ئه‌نجامی بده‌م.
ئه‌و كچه له‌لایه‌ن باوكییه‌وه بردراوه‌ته نۆرینگه‌كه و زارا سه‌ره‌تا فۆرمێكی واژوو كردووه، كه به ڕه‌زامه‌ندی خۆی و له‌سه‌ر داوای خۆی ئه‌و جۆره پشكنینه‌ی بۆ ئه‌نجام ده‌درێ و پاشان چووه‌ته ژووری پشكنین و پزیشكێكی پیاو به ته‌نیا و بێ هیچ جۆره په‌رستارێكی ژنیش، جله‌كانی خواره‌وه‌ی بۆ داكه‌ندووه، تا پشكنینه‌كه ئه‌نجام بدات.
بۆ كچێك كه له به‌ریتانیا و ئه‌وروپا له دایكبووبێ، ئه‌مه حاڵه‌تێكی ته‌واو نامۆ و ده‌گمه‌ن و شۆكهێنه‌ره، بۆیه وه‌ك زارا ده‌ڵێ، به ته‌واوی تێكچووم و ده‌ستم به گریان كرد، ئه‌و جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ی پزیشكه‌كه ده‌یكرد، وه‌ك مامه‌ڵه‌كردن بوو له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ و له‌بری پشكنینه‌كه‌یش بڕی 300 تا 400 پاوه‌ند به پزیشكه‌كه ده‌درێ، ئه‌مه له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی كچه‌كه له پشكنین و ناوی مژدانه‌ی شه‌ره‌فمه‌ندی لێ نراوه، واته كاتێك كچه‌كه له پشكنینه‌كه ده‌رچوو شه‌ره‌فی خۆی و خێزانه‌كه‌ی پارێزراوه و له شادمانی ئه‌وه‌دا ئه‌و پاره زۆره ده‌درێت.
ئه‌نیتا برێم له دامه‌زراوه‌ی فریده‌م چارێتی له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، ئه‌و كچانه‌ی كه ئه‌و پشكنینه‌یان بۆ ده‌كرێ و تووشی نه‌خۆشی و كێشه‌ی ده‌روونی ده‌بن، ڕۆژ دوای ڕۆژ ژماره‌یان زیاتر ده‌بێت و داوای هاوكاری و به‌هاناوه‌چوون ده‌كه‌ن.
خاتوو بریم به‌هۆی زۆربوونی ئه‌و حاڵه‌ته و ڕێگه‌دانی له به‌ریتانیا، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ی وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا بریتی باتێل ده‌كا و داوای لێ ده‌كات، كه به په‌له ئه‌و پشكنینه له ته‌واوی شانشینه یه‌كگرتووه‌كانی به‌ریتانیا ڕابگیرێت و قه‌ده‌غه بكرێت، به‌ڵام پزیشكه‌كان ڕه‌تیان كرده‌وه و دووپاتیان له‌وه كرده‌وه كه ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك دژی یاساكانی به‌ریتانیا نییه.
سێ وه‌زاره‌تی حكوومه‌تی به‌ریتانیای لێ ئاگه‌داركراوه‌ته‌وه و هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌درێت
پایزه مه‌حموود كچه چالاكێكی كورد كه له پشتیوانی ژنانی سته‌ملێكراو ڕۆڵ ده‌گێڕێ، له‌وباره‌وه بۆ سكای نیوز گوتی، كه له ئه‌گه‌ری ده‌رچوونی كچان له پشكنین، ئه‌وا پزیشكه‌كه بڕوانامه و ددانپێدانانێكی به كچه‌كه و ماڵباته‌كه‌ی ده‌دات، تا ئێره دۆخه‌كه ئاساییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كچه‌كه په‌رده‌ی كچێنی له ده‌ستدا بێ، ئه‌وا كاره‌سات و مه‌رگ ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه و ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
ئاماژه‌ی داوه، ئه‌مه له كاتێكدایه كه پزیشكان و زانست سه‌لماندوویه‌تی كه زۆرینه‌ی ئه‌و كچانه‌ی له ته‌مه‌نی زوو په‌رده‌ی كچێنی له ده‌ستده‌ده‌ن به‌هۆی وه‌رزشكردن و كه‌وتنه و مه‌رج نییه به‌هۆی ئه‌نجامدانی كرداری جووتبوونه‌وه بێ له‌لایه‌ن ئه‌و كچه‌وه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ریتانیایش له‌وباره‌وه بۆ سكای نیوز دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كه‌ن له‌باره‌ی زۆربوونی ئه‌و دیارده نامۆیه و نادین دۆریس وه‌زیری سه‌لامه‌تی نه‌خۆشانیش ڕای گه‌یاندووه، كه پێداچوونه‌وه به‌و بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و هه‌وڵی قه‌ده‌غه‌كردنی ده‌ده‌ن.