وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێك ئاراسته‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی به‌غدا و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف ده‌كات و ئاگه‌داریان ده‌كاته‌وه كه هونه‌رمه‌ند "زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا" قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردنی له‌سه‌ره، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێ" ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م13ی ته‌مووز، به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه "وشه" بڵاوی ده‌كاته‌وه وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێكی ئاراسته‌ی فرۆكه‌خانه‌كان كردووه و رای گه‌یاندووه كه به‌هۆی بوونی قه‌رزی "بانكی كوردستان" گه‌شتكردن له "زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا" قه‌ده‌غه كراوه.
ئه‌و نووسراوه‌ی وه‌زاره‌تی داد له سێی حوزه‌یران ده‌رچووه، ئێسته گه‌یشتووه‌ته ده‌ستی ته‌واو فرۆكه‌خانه‌كانی عێراق. به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه‌ی زه‌كه‌ریا ده‌ڵێ، له‌و كاته‌وه تا ئێسته كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه.
راسپێردراوم كه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو جارێكی تر به‌دواداچوون بۆ ئه‌و نووسراوه بكه‌مه‌وه
"وشه" پێوه‌ندی به، رێبوار ره‌شید گه‌ردی پارێزه‌ری زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
هاوكات هۆشه‌نگ قاسم پارێزه‌ر و راوێژكاری یاسای زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا نه‌یشارده‌وه كه له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوو كێشه‌یه‌كی له‌وجۆره هه‌بووه، ئێسته ئه‌و كێشه‌یه نوێ كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له دوای ده‌رچوونی ئه‌و بڕیاره تا ئێسته كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه.
ئه‌و پارێزه‌ره بۆ "وشه" گوتی، راسپێردراوم كه له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوو جارێكی تر به‌دواداچوون بۆ ئه‌و نووسراوه بكه‌مه‌وه، " به‌ڵام دڵنیابن ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر كراوه".
هونه‌رمه‌ند زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا به‌هۆی ده‌نگه‌كه‌یه‌وه خاوه‌ن هه‌وادارێكی زۆره، ماوه‌یه‌كی زۆره له‌كاری هونه‌ری دابڕاوه و سه‌رقاڵی كاری بازرگانییه، ئێسته له هه‌ولێر داده‌نیشێت.
هه‌ولێر/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی