ماڵپه‌ڕی پێنتاپۆستاگمای یۆنانی بابه‌تێكی به ناونیشانی "ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی یه‌كخستنه‌وه‌ی كوردستانی گه‌وره ده‌دات" بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، هه‌وڵه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی باكوری سووریا و هه‌رێمی كوردستان نییه بۆ كورده‌كان، به‌ڵكوو ئامه‌د چه‌قی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه كه توركیا به ته‌واوی نیگه‌ران بێ و هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ تێكشكاندنی ئه‌و پلانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بخاته‌گه‌ڕ.
له
بابه‌ته‌كه هاتووه، گێڕانه‌وه‌ی دیموكراسی و ئازادی بۆ توركیا هاوكات ده‌بێ له‌گه‌ڵ دروستبوونی كوردستانی سه‌ربه‌خۆ، پێشتریش جۆن بۆڵتن ڕاوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان جار دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه و زۆرترین تۆمه‌ت و هێرشی كردووه‌ته سه‌ر توركیا، به‌هۆی ئه‌و هێرش و كرده وه‌حشیگه‌ریانه‌ی كه ده‌یانكاته سه‌ر كورد له ناوچه جیا جیاكان و نه‌یشاردووه‌ته‌وه، كه ئامانجی ئه‌مه‌ریكا ڕوونه و كوردستانی گه‌وره دروست ده‌بێت.
دیموكراسی له توركیا بووه‌ته پرۆسه‌یه‌كی ڕووكه‌ش و له ژێره‌وه ئه‌ردۆغان و حكوومه‌ته‌كه‌ی هه‌موو جۆره توندوتیژی و پێشێلكارییه‌ك ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زۆرترین تاوان له دژی پێكهاته‌كانی تری توركیا ئه‌نجام دراوه، قه‌ڵاچۆی پێكهاته‌كان ده‌كرێ و ئازادی میدیاكان كۆتوبه‌ند ده‌كرێ و به هه‌زاران به‌رهه‌ڵستكاری سیاسی خراونه‌ته گرتووخانه‌وه.
ئامانجی دوور مه‌ودای ئه‌مه‌ریكا بریتییه له دامه‌زراندنی كوردستانی گه‌وره و گێڕانه‌وه‌ی دیموكراسی بۆ توركیا
پرۆژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی دیموكراسی بۆ توركیا كه ده‌سپێشخه‌رییه‌كی به‌رهه‌ڵستكارانی ئه‌ردۆغانه و له واشنتن ڕاگه‌یه‌نراوه به وردی دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه چاره‌نووسی ئه‌ردۆغان هاوشێوه‌ی سه‌دام حوسێن ده‌بێ و ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری فرهواندایه له توركیا، به ئامانجی گێڕانه‌وه‌ی دیموكراسی و له‌ناوبردنی ئه‌و خه‌ونه پووچه‌ی كه ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌ویش بریتییه له گێڕانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی.
یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌ی واشنتن بۆ هێنانه ئارای توركیایه‌كی دیموكرات بریتییه له تۆماس كاپلان، كه یه‌كێكه له ملیۆنێره ئه‌مه‌ریكییه‌كان و له كه‌رتی نه‌وت له جیهان كار ده‌كات و ئه‌و له وتارێكی كه له ماوه‌ی پێشووی به ناونیشانی "پارێزخوازه نوێكان توركیا ده‌كه‌نه ئامانج" نووسیویه‌تی، ئه‌و سیسته‌مه‌ی ئێسته له توركیا هه‌یه، ئه‌سته‌مه باسی دیموكراسی و پێشڤه‌چوونی له‌گه‌ڵ بكرێت.
كاپلان كه خۆی ئه‌ندامی ڕێكخراوی دادپه‌روه‌رییه بۆ كورد، له كۆڕێكیش كه له زانكۆی ییل بۆی ڕێكخرابوو، دووپاتی له گرنگی نزیكبوونه‌وه‌ی ڕۆژئاوا و هه‌رێمی كوردستان كردووه و ده‌ڵێ، كورده‌كان پێویستیان به یه‌ك شته له‌و كاته‌دا، ئه‌ویش هه‌ماهه‌نگی و نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتره له یه‌كتر.
كاتێك لێدوانی ئه‌و گرووپه به‌رده‌وام دووپاتكردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی كه كورده‌كان مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێت، ئه‌مه توركه‌كانی شوێنكه‌وته‌ی ئه‌ردۆغان به ته‌واوی شێت و سه‌رگه‌ردان ده‌كات. ئه‌م شێتبوون و تووڕه‌ییه ئه‌و كاته ده‌گاته لووتكه كاتێك باس له یه‌كخستنه‌وه‌ی كوردستانی گه‌وره ده‌كرێ و ئامه‌د "دیاربه‌كر"یش له نێو نهخشهكهدایه، ببه گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی كه له واشتنیش كاری له‌سه‌ر ده‌كرێ، كوردستانی گه‌وره خاوه‌نی ڕووبه‌رێكی زۆر فره‌وان ده‌بێ و به‌شێكیشی ده‌گاته سه‌ر ده‌ریاوه، خاوه‌نی زۆرترین پشكی نه‌وت و ئاو و كانزای به‌نرخ ده‌بێ، ئه‌مه‌یش هیچ گومانی تێدا نییه، كه زۆرترین خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ده‌كات.
ده‌وڵه‌تی نوێی كوردستانی گه‌وره، هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئارامی و ئاسایشی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بێ و به ته‌واوی له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی لێ ده‌كرێت و زۆرترین بنكه و دامه‌زراوه‌ی ئه‌مه‌ریكی تێیدا جێگیر ده‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بكرێ كه ده‌كرێته سه‌ر ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه.
ده‌وڵه‌تی كوردستانی گه‌وره ده‌گاته سه‌ر ده‌ریا و خاوه‌نی زۆرترین سامانی سروشتی ده‌بێت
ڕژێمی ئێسته‌ی توركیا به دڵنیاییه‌وه ئاگه‌داری ئه‌و پلان و به‌رنامه‌یه‌ی واشنتنه، بۆیه زۆرترین كاردانه‌وه‌ی له دژی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه هه‌یه و زۆرترین سهركێشیشی له چه‌ند ساڵی ڕابردوو نه‌ك له دژی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكو له دژی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ"یش ئه‌نجام داوه، تا ئه‌مه‌ریكا و ڕۆژئاوا ناچار بكات، له‌و پلانه په‌شیمان ببنه‌وه.
له هه‌موو حاڵه‌تێكدا واشنتن به‌رده‌وامه له هه‌نگاونان له‌سه‌ر ئه‌و پلانه، جیا له هێنانه‌دی ئه‌و ده‌وڵه‌ته نوێیه، ئامانجێكی گه‌وره‌ی تری ئه‌مه‌ریكایش بریتییه له له‌ناوبردنی یه‌كجاره‌كی ڕژێمی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له توركیا و دروستكردنه‌وه‌ی توركیایه‌كی دیموكراس و ئازاد و دۆستی ئه‌وروپا، ئه‌و توركیایه‌ی ئێسته هه‌یه و ئه‌ردۆغان به ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ده‌باته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك قبووڵكراو نییه و به هیچ شێوه‌یه‌كیش ئه‌و خه‌ونانه‌ی ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ی نابنه ڕاستی.