پزیشكێكی پسپۆڕی ژنان ده‌ڵێ، گرنگیی جووتبوون له پێوه‌ندیی هاوسه‌رێتیدا له كه‌س شاراوه نییه، ئاره‌زووی سێكسی ژن و پیاو بۆ یه‌كتر، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی پته‌وكردنی ژیانی هاوسه‌رگیری، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا جووتبوون له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا سوودبه‌خشه یان زیانبه‌خش؟.
بۆیه له‌مباره‌یه‌وه د. بنار دزه‌یی پسپۆڕی نه‌خۆشی ژنان، بۆ ''وشه'' گوتی، له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا ده‌توانین بڵێین پێوه‌ندیی سێكسی ژن و پیاو ده‌وه‌ستێت و له دوای هه‌فته‌یه‌ك دووباره ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه. ئاره‌زووی سێكسی ژنان له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا كه‌م ده‌بێته‌وه، به‌ڵام هه‌ندێ له ژنان به پێچه‌وانه‌وه له‌م كاته‌دا ئاره‌زووی سێكسیان زیاد ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده نین پێوه‌ندیی سێكسی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن، چونكه مه‌ترسی هه‌یه.
جووتبوون لەکاتی سووڕی مانگانەدا یەکێکە لە هۆکارە مەترسیدارەکانی زۆربوونی نەخۆشییە گواستراوە سێکسیەکان
له‌باره‌ی مه‌ترسیی جووتبوون له‌كاتی سوڕی مانگانه ئه‌م پسپۆڕه ده‌ڵێ، جووتبوون له‌كاتی سوڕی مانگانه‌دا ده‌توانێ یه‌كێك بێت له هۆكاره مه‌ترسیداره‌كانی زۆربوونی نه‌خۆشییه گواستراوه سێكسییه‌كان، له‌كاتی سوڕی مانگانه‌ی ژناندا ده‌می ڕه‌حم كراوه‌یه، له روویه‌كی تریشدا خوێن ژینگه‌یه‌كی له‌باره بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی به‌كتریا و میكرۆبه‌كان، كه‌واته پێوه‌ندیی سێكسی له‌م كاته‌دا پێشنیار ناكرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش جووتبوون له‌م كاته‌دا مه‌ترسی نه‌خۆشیی هه‌وكردنی چووكی پیاوی له‌گه‌ڵدایه، بۆیه باشتره ئه‌نجام نه‌درێت.
هۆشیاریی ده‌دات كه له‌م كاته دیاریكراوه‌دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جووتبوون ئه‌نجام نه‌درێت، بۆ ئه‌وه‌ی دوور بن له هه‌موو نه‌خۆشییه‌ك به‌تایبه‌ت ژنه‌كه دووچاری زۆر نه‌خۆشی ده‌بێته‌وه.