له دواگه‌ڕی خولی نایابی عێراق له تۆپی پێ، یانه‌ی زه‌وڕا له یاریگه‌ی فڕانسۆ هه‌ریری بردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی هه‌ولێردا تۆمار كرد، به‌مه‌ش بلیتی گه‌یشتن به قۆناغی پاڵاوتنی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیای به‌ده‌ست هێنا.
یارییه‌كه كه‌مێك پێش ئێسته له هه‌ولێر كۆتایی هات، كه له گه‌ڕی 38 و كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی عێراق بوو، تێیدا یانه‌ی زه‌وڕا به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی له هه‌ولێر برده‌وه.
گۆڵه‌كانی یانه‌ی زه‌وڕا عه‌لا عه‌بدولزه‌هره 2 گۆڵ و حوسێن عه‌لی تۆماریان كرد، تاكه گۆڵی هه‌ولێر نیاز محه‌مه‌د تۆماری كرد.
یارییه‌كه تا خوله‌كی 90 به 1-1 گۆڵ و به یه‌كسانی به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له خوله زیادكراوه‌كاندا زه‌وڕا دوو گۆڵی تۆمار كرد، به گشتییش زه‌وڕا له یارییه‌كه‌دا باشتر ده‌ركه‌وتن، چونكه ئامانجێكی گه‌وره‌یان هه‌بوو.
زه‌وڕا به‌م بردنه‌وه‌یه پله‌ی دووه‌می ئه‌م وه‌رزه‌ی به 75 خاڵ مسۆگه‌ر كرد، له دوای یانه‌ی جه‌وییه، كه پاڵه‌وانی ئه‌م وه‌رزه‌یه.
زه‌وڕا به‌م پله‌یه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌جه‌ف، كه پله‌ی سێیه‌می به‌ركه‌وت، به‌شداریی له قۆناغی پاڵاوتنی گه‌یشتن به قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگی ئاسیا ده‌كه‌ن.
یانه‌ی هه‌ولێر هه‌ر به 44 خاڵ له پله‌ی 12دا مایه‌وه.
ئه‌نجامی یارییه‌كانی تری ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه بوو:
نه‌جه‌ف 1-0 ئه‌لقاسم
سه‌ماوه 2-3 دیوانییه
كاره‌با 0-1 ته‌ڵه‌به
سناعاتی كاره‌بایی 1-1 شوڕته.
هاوكات به گوێره‌ی دواریزبه‌ندی خوله‌كه، یانه‌كانی حدوود و سه‌ماوه بۆ پله یه‌ك دابه‌زین، یانه‌ی سناعاتی كاره‌باییش، كه له پله‌ی 18یه، یارییه‌كی یه‌كلاكه‌ره‌وه به‌رامبه‌ر یانه‌ی سامه‌ڕا ده‌كات، كه ئه‌مه‌ی دوایی سێیه‌می ریزبه‌ندی خولی پله یه‌كه، سناعات به بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه له پله نایاب ده‌مێنێته‌وه، سامه‌ڕاش بیباته‌وه، بۆ پله نایاب سه‌رده‌كه‌وێت.