گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی خسته‌ڕوو و ڕای گه‌یاند، هه‌ردوو شارۆكه‌ی سۆران و زاخۆ بكرێن به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ.
د. جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕای گه‌یاند، به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌ردوو شارۆكه‌ی سۆران و زاخۆ ده‌بنه ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ.
روونیشی كرده‌وه كه حكوومه‌ت دووپاتی له‌سه‌ر كۆكرددنه‌وه‌ی داهاتی سنووره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو كردووه‌ته‌وه، داهاتی ناوخۆ رێكده‌خرێته‌وه. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه وه‌زاره‌تی ناوخۆ داوای كردووه هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت بنبڕ بكرێ.
گوته‌بێژی حكوومه‌ت له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا داوای كرد، هاووڵاتییان له به‌رانبه‌ر ئه‌و شه‌پۆله‌ی كۆرۆنا خۆیان بپارێزن و حكوومه‌تیش هه‌موو رێوشوێنێك ده‌گرێته‌به‌ر به‌رانبه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی ئێسته‌ی كۆرۆنا.
عادل گوتی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی راسپاردووه كه كار بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زستانی ئه‌مساڵ نه‌وتی سپی بۆ ماڵان دابین بكرێ.