ریبیكا كۆلارد نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له گۆڤاری
فۆرێن پۆلسی ئه‌مه‌ریكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كات، كه كورده‌كان هه‌میشه خۆیان به هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن، مه‌سه‌له‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیش نیگه‌رانی كردوون، چونكه ترسیان هه‌یه، سوپای عێراق جارێكی تر هه‌ره‌س بهێنێ و پاشماوه‌كانی داعش یان میلیشیاكان په‌لاماری كوردستان بده‌نه‌وه.
له ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ده‌وره‌دراو به شورا بوونی هه‌یه و ده‌یان خانووی ناوازه‌ی تێدا دروست كراوه، كاتێك سه‌یری ده‌كه‌یت، وه‌كو ئه‌وه‌یه له ناوچه‌یه‌كی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بیت، ئه‌مه پێی ده‌ڵێن گوندی ئه‌مه‌ریكی له هه‌ولێر و زۆرینه‌ی بیانییه‌كان و به‌رپرسان تێیدا ده‌ژین و كورده‌كانیش هه‌میشه خۆشه‌ویستیان بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌بڕن و متمانه‌ی زۆریان به‌و هاوپه‌یمانییه له مێژینه‌یه هه‌یه كه له نێوان هه‌ردوولا بوونی هه‌یه.
مه‌به‌ست زه‌مان یه‌كێكه له هاووڵاتییه كورده‌كان و له نزیك گوندی ئه‌مه‌ریكی ده‌ژی و له‌سه‌ر مێزی چێشتخانه‌ی تێكس ماكس له گوندی ئه‌مه‌ریكی دانیشتووه و قسه‌ی بۆ ده‌كردین و ده‌یگوت، ئه‌مه‌ریكا وڵاتێكی مه‌زنه، ئه‌مه قسه‌ی زۆربه‌ی كورده‌كانه و په‌سنی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه كه كورده‌كان بۆچی و تا كه‌ی خۆیان به دۆست و هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن؟
واشنتن به په‌له هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان كشانده‌وه و هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانه‌كانی پێشووی له‌به‌رده‌م هێرشی تاڵیبان جێهێشت، ئێسته‌یش بڕیاری داوه كه هێزه‌كانی له عێراق بكشێنێته‌وه، كورده‌كانیش به هه‌ستیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و به‌رده‌وام پرسیاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه چی به‌سه‌ر ئه‌وان دێت.
فه‌لاح مسته‌فا ڕاوێژكاری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گوتی، ئێمه چاودێری ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئه‌فغانستان ده‌كه‌ین، به‌ڵام به هیواین كه دۆخی هه‌ردوو وڵاته‌كه جیاوازن و به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكایش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پابه‌ندن به مانه‌وه له عێراق و كاركردن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان، ئێمه پێویستمانه بۆی بجه‌نگین.
ئه‌مه‌ریكا زۆرترین سوودی له هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ كورد وه‌رگرتووه و كورد سوودێكی ئه‌وتۆی لێ نه‌بینیووه
كورده‌كانی عێراق مێژووی خه‌مباریان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی یه‌كه‌می كه‌نداو، به ئاماژه‌ی واشنتن كورده‌كان له دژی سه‌دام ڕاپه‌رینیان ئه‌نجام دا، به‌ڵام دواتر ئه‌مه‌ریكا له نێو جه‌رگه‌ی كاره‌ساتێك به‌جێی هێشتن، كاتێك كۆڕه‌و ده‌ستی پێكرد و ئه‌مه‌ریكایش بێده‌نگی هه‌ڵبژارد.
له 2003 و كاتێك ئه‌مه‌ریكا هێرشی له‌ناوبردنی ڕژێمی به‌عسی ده‌ست پێكرد، كورده‌كان له ته‌ك هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا شه‌ڕیان كرد، له دژی سوپای سه‌دام و كه‌ركووكیان ئازاد كرد، كه ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وت، به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك كه‌م، واشنتن پشتی له كورده‌كان كرد و پێشمه‌رگه ناچاركران له كه‌ركووك بكشێنه‌وه، ئه‌وه‌یش له كاتێكدایه كه كورده‌كان به خاكی خۆیانی ده‌زانن و مامه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ناكه‌ن. له 2014 كه داعش زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و باكوری ڕۆژئاوای عێراقی داگیر كرد، ئه‌گه‌ر پێشمه‌رگه نه‌گه‌یشتبووایه كه‌ركووك، شاره‌كه وه‌ك مووسڵی لێ ده‌هات، به‌ڵام سێ ساڵ دوای ئه‌وه، به‌هۆی بێده‌نگی ئه‌مه‌ریكا، هێزه‌كانی عێراق و میلیشیاكان له ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك كه‌ركووكیان داگیر كرده‌وه و ئه‌مه‌ریكایش ده‌نگی لێوه نه‌هات.
ئێسته كه ئه‌و گۆڕانكارییانه له ئه‌نجامی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان دروست بووه، كورده‌كان باوه‌ڕیان به سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه و فه‌لاح مسته‌فا ده‌ڵێ، مێژوویه‌كی درێژمان له پشتیوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه كه بۆ سه‌رده‌می ناوچه‌ی دژه فڕین له هێزه‌كانی به‌عس له دوای ڕاپه‌رینی 1991 ده‌گه‌ڕێته‌وه، له ته‌واوی ئه‌و مێژووه‌یش، هه‌ڵچوون و داچوون له پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بوونی هه‌بووه، به‌ڵام له مێژووی نوێ واته له دوای 1991ه‌وه هاوبه‌شایه‌تییه‌كی به‌هێزمان له‌گه‌ڵ واشنتن له چیاكانی كوردستان ده‌ست پێكرد.
هیوا عوسمان ڕۆژنامه‌نووس و ڕاوێژكاری پێشووی سه‌ركۆمار گوتی، به‌شێك له كێشه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا سیاسه‌تی به‌رانبه‌ر به كورد وه‌ك گه‌لێك نییه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان سیاسه‌تیان به‌رانبه‌ر عێراق و ئێران و سووریا و توركیا هه‌یه، به‌ڵام هیچ كات سیاسه‌تێكی تایبه‌تیان به‌رانبه‌ر كورد نه‌بووه. ئێسته‌یش ئه‌مه‌ریكا زۆرترین هه‌وڵ ده‌دا كه پێوه‌ندی تۆكمه و به‌هێز له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا ببه‌ستێ، دوای ئه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان.
زیاتر گوتی، كورده‌كان به درێژایی مێژوو گوێیان له په‌یام و دروشمی ئه‌مه‌ریكا بۆ مافی مرۆڤ و یه‌كسانی و شتی تر بووه، بۆیه به‌وهیوایه‌ن كه سوود له‌و دروشم و باوه‌ڕانه وه‌ربگرن، هاوكات هه‌ڵوێستی كوردیش له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌ریكا هه‌ر له‌سه‌ر ته‌مه‌ننا بنیات نراوه.
فه‌لاح مسته‌فا ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه ئه‌ركی ڕیشه‌كێشكردنی تیرۆر تا ئێسته كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام هێزه‌كانی ناوخۆیی به پشتیوانی هه‌واڵگری و ئاسمانی ئه‌مه‌ریكا ده‌توانن به‌و ئه‌ركه هه‌ستن، به‌وهۆیه‌وه‌یش له هه‌فته‌ی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا ده‌یان ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی هامڤی و بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلی تری سه‌ربازی پێشكه‌شی پێشمه‌رگه كرد.
ئه‌گه‌ر هه‌یه كه سیناریۆی ئه‌فغانستان له عێراقیش دووباره ببێته‌وه
گرفته‌كه له هه‌ره‌سی سوپای عێراقه وه‌ك ئه‌وه‌ی له 2014 ڕوویدا و ئێسته‌یش سه‌ربازانی ئه‌فغانستان تووشی هاتوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یان ساڵه مه‌شق و ڕاهێنان به سوپای ئه‌فغانستان ده‌كرێ، به‌ڵام به چه‌ند ڕۆژێك تاڵیبان زۆرینه‌ی وڵاته‌كه‌ی كۆنتڕۆڵ كرد و به‌شێك له سه‌ربازه‌كان به‌ره‌و تاجیكستان ڕایانكردووه، ئه‌مه‌یش گومان له‌سه‌ر متمانه‌ی ئه‌مه‌ریكا به پشتبه‌ستن به هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی دروست ده‌كات.
ئێسته كورده‌كان گه‌وره‌ترین كێشه‌یان پاشماوه‌كانی داعش و میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێرانه، كه هه‌ردووكیان له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان بوونیان هه‌یه و له ماوه‌ی ڕابردوویش به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان میلیشیاكان هێرشیان كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر.
فه‌لاح مسته‌فا ده‌ڵێ، كورد ده‌یه‌وێ پێوه‌ندی دۆستانه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م دراوسێكان هه‌بێت، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌یش ڕوون بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه، ئه‌وا وڵاتێكی تر هه‌ژموون به‌سه‌ر عێراق ده‌سه‌پێنێت، كه ئه‌مه‌یش به هیچ شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق نییه.
كورده‌كان ناكرێ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی ئه‌فغانستان زۆر به دوور بزانن، یه‌كێكه له ئه‌گه‌ره‌كان كه له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا میلیشیاكان جێبه‌جێی بكه‌ن، پێشتریش دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا براكانیان له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا تووشی هێرشی داگیركاری توركیا بوونه‌وه و خه‌ڵكه‌كه‌ی وێرانه و ده‌ربه‌ده‌ربوون، له كاتێكدا ڕۆڵی گه‌وره‌یان له تێكشكاندنی داعش گێڕا.
ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ گوندی ئه‌مه‌ریكی له هه‌ولێر، مه‌به‌ست زه‌مان ڕه‌تی كرده‌وه كه هیچ لایه‌كی تر شوێنی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانیه‌تی كورد بگرێته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی ڕیفراندۆمی نه‌كرد و كورد به ته‌واوی بێهیوا بوون، به‌ڵام ئێمه له‌و بڕوایه‌داین كه ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ڕابگه‌یه‌نین، ئه‌مه‌ریكا یه‌كه‌م وڵات ده‌بێت ددان به وڵاته‌كه‌مان ده‌نێت.
زیاتر گوتی، له ڕاستیدا ئه‌مه‌ریكا زۆر سوودی له كورد وه‌رگرت، به‌ڵام كورده‌كان هیچ سوودێكی ئه‌وتۆیان وه‌رنه‌گرتووه، ئێسته‌یش ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان لێره‌ن، نه‌ك بۆ هه‌میشه و پاراستنمان، هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانین.