ئەندامێكی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ى عێراق، ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر دەنگۆی سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتوچۆى گشتی لە هەفتەی داهاتووەوە ده‌دات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ته‌مووز، ڕوبا فەلاح ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی و ژینگه‌ى عێراق، به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، "تاكو ئێسته هیچ بڕیارێك نییە بۆ سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتوچۆی گشتی، وه‌ك گوتراوه له یه‌كى ئاب بۆ 30ى ئاب، ئه‌وه‌ى هه‌یه ته‌نیا ده‌نگۆى هاووڵاتییان خۆیانه".
ئاشكراى كرد، "لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى گشتى ببێت و تاكو ئێسته‌یش هیچ بڕیارێكی سەبارەت بەو بابەتە دەرنەكردووە".
ئاماژه‌ى كرد، "ئاماره‌كانى تووشبووان به ڤایرۆسى كۆرۆنا و ده‌لتا كۆرۆنا له ته‌واوى عێراق و هه‌رێمى كوردستانیش به‌رزبووه‌ته‌وه، بۆیه هاووڵاتییان پێویسته خۆیان بپارێزن و پابه‌ندى ڕێنماییه‌كانى ته‌ندروستى بن".
چه‌ند ڕۆژێكه به‌هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاماره‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا و هاتنى ته‌وژمى سێیه‌مى ڤایرۆسه‌كه، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه‌وا سەپاندنی قەدەغەكردنی هاتوچۆی گشتی لە یه‌كی ئابەوە بۆ 30ی ئابی داهاتوو لە عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش ناڕه‌زایه‌تى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێنا.