زۆربه‌ی خه‌ڵكی شه‌وان پێیه‌كانیان تووشی ئازار ده‌بێت و به‌هۆی ئازاره‌كه‌وه خه‌ویان ده‌زڕێت، ئه‌م حاڵه‌ته زۆر باوه به‌تایبه‌ت له‌ناو هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان، هاوشێوه‌ی حاڵه‌ته‌كه هۆكاره‌كانیش زۆر و باویشن و خه‌ڵك خووی پێوه گرتوون.
له‌مباره‌یه‌وه د. زرار حوسێن ره‌سووڵ پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناو، دڵ، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و شه‌كره، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، زۆر كه‌س هاتوونه‌ته لامان و گوتوویانه، شه‌وان پێیه‌كانمان ئازاری هه‌یه و حه‌ز ده‌كه‌ین بیانشێلین و له ژێر به‌تانی بیانهێنینه ده‌ره‌وه، هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته چین؟ ئێمه‌یش وه‌ك پسپۆڕ بۆ ئه‌م هۆكارانه‌ی ده‌گه‌ڕێنینه‌وه:
هۆکاری زۆر هەن وادەکەن شەوان لەبەر ئازاری قاچەکان خەومان لێ نەکەوێت
یه‌كه‌م - كه‌مخوێنی: یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان كه‌مخوێنییه. كه‌مخوێنی تووشی زۆر ده‌ردی ترت ده‌كات، به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌كی زیاتر له دروستبوونی ئازار له پێیه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت، به‌تایبه‌ت شه‌وان.
دووه‌م - كه‌می ئاسن له جه‌سته‌دا: كه‌می ئاسن له جه‌سته‌دا ده‌بێته هۆی كه‌مخوێنی و لاوازی جه‌سته له‌ڕووی نه‌بوونی هێزه‌وه، بۆیه ئه‌مه وا ده‌كات ئازار له پێیه‌كان دروست ببێت.
سێیه‌م - جگه‌ره‌كێشان: به‌هۆی نیكۆتینه‌وه هه‌میشه جه‌سته به ئاگایه و له حاڵه‌تی چالاكبووندایه، هه‌مه‌یش زیانی هه‌یه به‌تایبه‌ت بۆ خوێنبه‌ره‌كان كه خوێن زیاتر ده‌به‌ن بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی جه‌سته به‌گشتی و پێیه‌كان به‌تایبه‌تی.
چواره‌م - قه‌ڵه‌وی.
پێنجه‌م - دووگیانی ''قۆناغه‌كانی سكپڕی''.
شه‌شه‌م - هه‌ندێك كێشه‌ی ده‌ماره‌كان.