حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵوه‌گه‌ڕی جینۆسایدی بارزانییه‌كان له‌لایه‌ن رژێمی لێخراوی به‌عسه‌وه، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و ڕای گه‌یاندووه، پابه‌ندن به خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراون.
هه‌مووی به ئامانجی نه‌هێشتنی شوناسی كورد بوو
ئه‌مڕۆ 38 ساڵ به‌سه‌ر گه‌وره‌ترین تاوان به‌رانبه‌ر گه‌لی كورد تێده‌په‌ڕێت كه ئه‌ویش جینۆسایدی بارزانییه‌كان بوو. له‌وباره‌یه‌وه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاندووه، كوردبوون، ته‌نیا هۆكاری كۆمه‌ڵكوژی و زینده‌به‌چاڵكردنی هه‌زاران مرۆڤی بێتاوانی بارزانی بوو له بیابانه‌كانی باشووری عێراق، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ كاره‌ساته تاڵ و ناخۆشه‌كانی وه‌ك شاڵاوه‌كانی تری ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه و وێرانكردنی هه‌زاران گوند و شاره‌دێی كوردستان، هه‌مووی به ئامانجی نه‌هێشتنی شوناسی كورد بوو كه دواجار بووه خه‌ون، نه بۆ ڕژێمی به‌عسی ڕووخاو هاته دی و نه بۆ هیچ دوژمنێكی تری كوردیش دێته دی.
"حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به خزمه‌تكردنی زیاتری كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، دڵخۆشه به‌وه‌ی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق ئه‌نفالكردنی گه‌لی كوردستانی به جینۆساید و تاوانی جه‌نگ ناساندووه، به‌ڵام تا ئێسته حكوومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیانی نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌ركێكی ئه‌خلاقی و یاساییه". حكوومه‌ت له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وای نووسیوه.