مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، بڕیار هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران و زاخۆی واژوو كرد كه مه‌به‌ست له‌و بڕیاره‌ی به‌رجه‌سته‌كردنی لامه‌ركه‌زیی به‌ڕێوه‌بردن و بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته.
له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی چوارشه‌می ڕابردوو، 28ی ته‌مووزی 2021، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی كوردستان بڕیاریدا كه سۆران و زاخۆ بكرێن به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ. ئه‌وه له‌كاتێكدا كه پێشتر له به‌رنامه‌ی كاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به ڕوونی ئاماژه به لامه‌ركه‌زی ئیداری دراوه.
مه‌به‌ست له‌و بڕیاره به‌رجه‌سته‌كردنی لامه‌ركه‌زیی به‌ڕێوه‌به‌ردنه
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ی ته‌مووز، ئه‌و نووسراوه بڵاو كرایه‌وه كه مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان واژووی كردووه و تیایدا هاووه، مه‌به‌ست له‌و بڕیاره به‌رجه‌سته‌كردنی لامه‌ركه‌زیی به‌ڕێوه‌به‌ردن و بنه‌مای دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و چڕنه‌كردنه‌وه‌ی له ناوه‌نده باڵاكانی به‌ڕێوه‌بردنه.
هه‌روه‌ها ڕوونكراوه‌ته‌وه كه سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، له هه‌ردوو شارۆكه‌ی زاخۆ و باتیفا و ئیداره‌ی سۆرانیش له سۆران، چۆمان، رواندز و مێرگه‌سوور پێكهاتوون.
سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زاره‌تی ناوخۆی راسپاردووه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، بڕیاره‌كه جێبه‌جێ بكات.