ئه‌مڕۆ له دهۆك بۆ یه‌كه‌مجار ژنێك كه یه‌كه‌م ده‌رچووی زانكۆی دهۆكه، بووه سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك و ده‌ستبه‌كار بوو.
له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كان له سه‌رۆكی زانكۆكانی كوردستان، سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك گۆڕا و د. ئاری ده‌ستبه‌كار بوو.
ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و زانكۆیه ده‌پارێزن
له لێدوانێكی تایبه‌تدا د. ئاری عادل سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك، خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه ئیتر له‌و سێكته‌ره‌وه خزمه‌ت به شاره‌كه ده‌كات. هه‌روه‌ها گوتی، له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه راسپێراوه بۆ سه‌رۆكی نوێی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی دهۆك و پێشتر له‌و زانكۆیه‌دا ئه‌ركی زۆر كێشراوه كه تا ئێره هاتووه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌وان ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و زانكۆیه ده‌پارێزن و هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ن ئاستی زانستی زانكۆكه به‌ره‌وپێش ببه‌ن، له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بیناسێنن.
د. ئاری كه چه‌ندان پۆستی له‌ناو زانكۆی دهۆك بووه ده‌ڵێ، پلانی كاركردنم هه‌یه و هه‌وڵی زۆر ده‌ده‌ین كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر قوتابیانی زانكۆ له ساڵی نوێ لاببه‌ین و خوێندن به‌ره‌و پێشتر ببه‌ین.