بەساڵاچوویەك دەستدرێژیی دەكاتە سەر كچێكی 12 ساڵی

:: AM:09:28:22/08/2021 ‌
هێزەكانی تەناهی لە زیقار، پیاوێكی 58 ساڵییان گرتووە كە دەستدێژیی كردووەتە سەر كچێكی 12 ساڵی.

پێگەی "شەفەق نیوز" ئەمڕۆ یەكشەم 22ی ئاب بڵاوی كردووەتەوە، سەرچاوەیەكی تەناهی لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق رای گەیاندووە، پیاوێك كە تەمەنی 58 ساڵە لە ناوچەی "واعیە"ی سەربە شاری ناسرییە، دەستدرێژیی كردووەتە سەر كچێكی 12 ساڵ و لە دوای تاوانەكەی هەڵاتووە.

ئەو پیاوە وەك میوان سەردانی ماڵی ناسیاوێكی لە ناوچەی "واعیە" دەكات


بەپێی گوتەی سەرچاوەكەی تەناهی، ئەو پیاوە وەك میوان سەردانی ماڵی ناسیاوێكی لە ناوچەی "واعیە" دەكات، دەرفەتێك دەقۆزێتەوە كە خێزانەكە سەرقاڵ دەبن، دەستدرێژیی دەكاتە سەر كچێكی ئەو خێزانە كە تەمەنی تەنیا 12 ساڵ، دواتر هەڵدێت.

زیاتر روونی كردووەتەوە، دوای ئەوەی رووداوەكە ئاشكرا دەبێت، درەنگانێكی شەوی رابردوو هێزەكانی تەناهی زیقار، توانییان لە ناوچەی "حەبووبی" تاوانبارەكە بگرن. چاوەڕێ دەكرێ بەپێی یاساكانی عێراق و ئەگەر تۆمەتەكەی بەسەردا ساغ ببێتەوە، توندترین سزا بدرێت



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د