وه‌شانی نووسیار بۆ دووه‌م ساڵ له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاتی نووسیاری بۆ كتێبی یه‌كه‌می ساڵی 2021 ده‌ستی به كاره‌كانی كرد. ئه‌مه‌یش دوای ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی یه‌كه‌م به‌ناونیشانی "خه‌ڵاتی نووسیار" بۆ 2020 دێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 23ی ئاب، ئالان په‌ری سه‌رپه‌رشتیاری گشتی وه‌شانی نووسیار، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتێبی یه‌كه‌می ساڵی 2021 ده‌نگی نوێی ئه‌ده‌بی كوردییه بۆ ساڵی دووه‌م، تێیدا وه‌شانی نووسیار هه‌ڵده‌ستێت به ئه‌نجامدانی خه‌ڵاتی یه‌كه‌مین كتێب بۆ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی یه‌كه‌م كتێبیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ڕوونی كرده‌وه، "براوه‌كانی خه‌ڵاتی نووسیار بۆ كتێبی یه‌كه‌م 2021، ڕۆژی چوارشه‌م سه‌عات 9:05 به كاتی هه‌ولێر به‌شێوه‌ی لایڤ بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه. شایانی باسه خه‌ڵاتی نووسیار ئه‌مه خولی دووه‌میه‌تی و له خولی یه‌كه‌می ساڵی پار، سێ ده‌نگی نوێی ئه‌ده‌بی كوردی ناساند و كتێبه‌كانیان چاپ و بڵاو كرانه‌وه."
زیاتر گوتی، "خه‌ڵاته‌كه ئه‌و نووسه‌ر و شاعیرانه ده‌گرێته‌وه كه پێشتر هیچ كتێب و بڵاوكراوه‌یه‌كیان نه‌بووه له هه‌رسێ بواری ڕۆمان، چیرۆك و شیعر".
نووسیار خانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ئامانجی گه‌یاندنی ڕۆشنبیری و ئیشكردنه له‌سه‌ر به‌ده‌رخستنی ڕۆشنبیری و دیدی جیاواز، ساڵی پار له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیدا خولی یه‌كه‌می خه‌ڵاتی نووسیاری بۆ ساڵی 2020 به ناونیشانی "محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان – ژه‌نه‌ڕاڵی پایز" سه‌رپێ خست، تێیدا به شێوازێكی سه‌رده‌مییانه سێ براوه‌ی هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی شیعر و ڕۆمان و كۆمه‌ڵه چیرۆكی دیاری كرد. هاوكات له 15ی تشرینی یه‌كه‌می 2020یش له ڕێوڕه‌سمێكدا كتێبی هه‌رسێ براوه‌كه به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و دادوه‌رانیان به چاپ گه‌یه‌نران.