كوڕێك ده‌بێته پاسه‌وانی یانه شه‌وانه‌كان بۆ پاراستنی شوێنه‌كه و ئه‌وانه‌ی سه‌ردانی یانه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێ كاتێكی جیاواز به‌سه‌ر ببه‌ن، به‌ڵام دواتر ده‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه‌یان كردووه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه كه‌سێك ئاشكرا بووه ڤیدیۆ به كوڕ و كچان تۆمار ده‌كات، داوایان لێ ده‌كات بڵێن "گوو"مان خوارد. به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانی "وشه"، گۆڤه‌ند له سۆشیال میدیا به‌و ناوه ناسراوه، به‌ڵام ناوی راسته‌قینه‌ی خۆی "ئیسماعیل فوئاد"ـه، ئه‌و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك له باڕ و یانه شه‌وانه‌كانی هه‌ولێر پاسه‌وان بووه، له‌وێ تێكه‌ڵاوی كوڕ و كچان ده‌بێت و لێیان نزیك ده‌بێته‌وه، دواتر ڤیدیۆیان تۆمار ده‌كات، به هه‌ڕه‌شه لێ‌كردن و پاره‌وه‌رگرتن له‌و كه‌سانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ناو داوه‌كه‌ی، ئێسته رۆیشتووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
"وشه" زانیویه‌تی ماوه‌یه‌ك پێش ئێسته كچێك له كاتی قسه‌كردن له‌گه‌ڵ گۆڤه‌ند له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كڵاپ هاوس، به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكانی، كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره به‌دوای ئه‌و كوڕه‌وه‌ن، به‌ڵام نه‌دۆزراوه‌ته‌وه
له زانیارییه‌كانی "وشه"دا هاتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له رێی ئه‌وه‌وه په‌شیمانبوونه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاندووه، پێشتر به‌بێ ئاگه‌داری ماڵه‌وه‌یان، هه‌ر كارێك ویستوویانه كردوویانه، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه كاره‌كه‌یان كردووه، دۆست یان هاوه‌ڵی گۆڤه‌ند بوون.
هاوكات لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان ماوه‌یه‌كی زۆره به‌دوای ئه‌و كوڕه‌وه‌ن، به‌ڵام نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له هه‌ریه‌ك له تۆڕه‌كانی تێلیگرام، كڵاپ هاوس و سناپ چات، په‌یج و ئه‌كاونته‌كه‌ی داخراوه، به‌ڵام له تیك تۆك كارایه. زیاتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س فۆڵۆیان كردووه. ئێسته بوونه‌ته گرووپ و له‌لایه‌ن خه‌ڵكانێك دۆسیه‌ی كه‌سیی خه‌ڵك بۆ گۆڤه‌ند ده‌نێرن.
"وشه" پێوه‌ندی به لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی هه‌ولێر كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌یان نه‌دایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا تا ئێسته كه‌س سكاڵای تۆمار نه‌كردووه. ئه‌وه یه‌كه‌م جار نییه كچان و كوڕان ده‌خزێنه ناو بانده‌كان، پۆلیس به‌رده‌وام داوا له هاووڵاتییان ده‌كات هۆشیار بن له به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی.