میدیاكانی ته‌كنه‌لۆجیا بڵاویان كرده‌وه، كه كۆمپانیای بی كه‌ی كه‌ی كه له‌لایه‌ن گرووپی ڤیڤۆی چینی خاوه‌نداری ده‌كرێ، مافی موڵكداریه‌تی و داهێنانی مۆبایلێكی زیره‌كی وه‌رگرتووه، كه كامێراكه‌ی هاوشێوه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه ده‌فڕێ و وێنه و ڤیدیۆ ده‌گرێت.
كامێرا درۆنه‌كه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كه‌ی
ڤیڤۆ له په‌یكه‌ری مۆبایله‌كه جیا ده‌بێته‌وه و به چوار په‌راونه‌وه ده‌فڕێت و به مۆبایله‌كه‌وه كۆنتڕۆڵ ده‌كرێ و له گۆشه‌ی جیاواز و له به‌رزی جیاوازه‌وه ده‌توانێ وێنه و ڤیدیۆ بگرێت.
ئه‌و داهێنانه به گوته‌ی شاره‌زایان ده‌بێته هۆی دروستبوونی گۆڕانێكی ڕیشه‌یی له بواری به‌رهه‌مهێنانی مۆبایله زیره‌كه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیا ڕكابه‌ره‌كانه‌وه، هاوكات خه‌ڵكیش به شێوه‌یه‌كی جوانتر و ئاسانتر و كوالێتی زۆر به‌رزتر وێنه‌كان بگرێت.
كۆمپانیاكه به فه‌رمی مافی خاوه‌نداری ئه‌و داهێنانه‌ی له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی خاوه‌نداریه‌تی داهێنان و بیرۆكه‌ی هزری پێ به‌خشرا و تا ئێسته ته‌نیا مافی پاراستنی بیرۆكه‌كه‌ی وه‌رگرتووه و ڕوون نییه، كه چ كاتێك كۆمپانیاكه ئه‌و مۆبایله به‌رهه‌م ده‌هێنێت و ده‌یخاته بازاڕه‌وه.
كامێراكه له مۆبایله‌كه جیا ده‌بێته‌وه و ده‌فڕێت و پاتری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و به تیشكی سه‌روه‌نه‌وشه‌یی و لاسلكییه‌وه وێنه‌كان بۆ نێو مۆبایله‌كه ده‌گوێزێته‌وه و له‌كاتی گرتنی وێنه‌كانیش شاشه‌ی مۆبایله‌كه پێوه‌ر ده‌بێت و ده‌توانرێ سه‌یری بكرێ و ئنجا فه‌رمانی كرته گرتن به كامێراكه بدرێت.