لبنان، به سویسرای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوی ده‌ركردووه، به‌ڵام ئێسته به‌ده‌ست ته‌نگژه‌یی دارایی و سیاسی ده‌ناڵێت و به‌هۆی خراپی ئابووری تاك، كچه لبنانییه‌كان داوای هاوسه‌رگیر ده‌كه‌ن به‌بێ ماره‌یی.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه هاشتاگی كچانی لبنان، له تۆڕی كۆمه‌ڵاتی تویته‌ر میدیاكانی دنیای ته‌نیوه له ژێر ناونیشانی #زوجنی_بدون_مهر.
له‌وباره‌یه‌وه هه‌دیل ئه‌سكه‌نده‌ری كچه رۆژنامه‌نووسی لبنانی، به "وشه"ی گوت، ئه‌و هاشتاگه سه‌ره‌تا له جه‌زائیر بۆ سووریا له وێشه‌وه بۆ ئوردن دواتر بۆ لبنان، سه‌ری هه‌ڵداوه، به‌ڵام هاشتاگه‌كه رێكخراو نییه، ئه‌و وێنانه‌ی بڵاویش ده‌كرێته‌وه وێنه‌ی كچانی خۆپێشاندانه‌كانی 2019 یه.
هۆكاری هاوسهرگیرنهكردن له‌نێوان كوڕان و كچانی لبنان، بۆ خراپی ئابووری تاك ده‌گه‌ڕێته‌وه
ئه‌سكه‌نده‌ری ده‌ڵێت، له‌به‌ر خراپی دۆخی ئابووری پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌نێوان كچان و كوڕان له لبنان كه‌میكردووه. روونی ده‌كاته‌وه، كه‌س نازانێت كێ له‌پشت ئه‌و هاشتاگهیه.
به‌پێی ئامارێكی ساڵی 2018 ، له‌ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و راگه‌یاندنی رۆژئاواوه له‌باره‌ی دۆخی وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌باره‌ی هاوسه‌رگیركردن بڵاو كراوه‌ته‌وه، رێژه‌كه به‌مشێوه‌یه لبنان 85% ی تێپه‌راند بوو.
له به‌حره‌ین، رێژه‌ی 25% بوو، هه‌روه‌ها یه‌مه‌ن، 30% بوو، هاوكات میسر و مه‌غریب، 40% بوو، ئوردن و سعودیه، به‌رێژه‌ی 42% بوو. له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سووریا و عێراق، 70% بوو. ئیمارات، به‌رێژه‌ی75% بوو.
لبنان، ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه به‌ده‌ست ته‌نگژه‌یی دارایی و سیاسی ده‌ناڵێنێت، له 2019 خۆپێشاندانێكی فراوان به‌رێوه‌چوو، گۆڕینی حكوومه‌تی لێكهوتهوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ی هاتووه، دۆخێكی ناته‌ندروست له‌دۆخی لبنان، له دابه‌زینی ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری رویداوه، به‌رزبوونه‌وه‌ی جیابوونه‌وه ساڵی 2020دا به به‌راورد به پێنج ساڵی ڕابردوو (2015-2020) رویداوه، له كاتێكدا ڕێژه‌ی مردنیش زیادی كردووه.
هاوكات ئاماره فه‌رمییه‌كان كه به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی باری كه‌سی لبنان، بڵاوی كردوه‌ته‌وه لای "وشه” هه‌یه، هاتووه له چوار مانگی كۆتایی 2020 بریتی بووه له دابه‌زینی گرێبه‌ستی هاوسه‌رگیری به‌رێژه‌ی 50٪ ، له كاتێكدا جیابوونه‌وه له ساڵی 2020 و به‌راورد به ساڵی 2019 به ڕێژه‌ی 45٪ زیادی كردووه.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ری لبنان24 كه له‌مانگی شه‌شی ئه‌مساڵ بڵاوی كردوه‌ته‌وه هاتووه، هۆكاری هاوسهرگیرنهكردن له‌نێوان كوڕان و كچانی لبنان، بۆ خراپی ئابووری تاك ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوه‌نده‌كانی لێكۆلینه‌وه ئه‌وه‌یشیان باسكردووه، له‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی مه‌رفای بهیرویت، دۆخی لبنان تێكچووه و تاكه‌كان له دڵه‌ڕاوكی و ترسدان، بۆیه كۆچێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه بۆ ئه‌وروپا ده‌ستی پێ كردووه، ئه‌مه‌یش وای كردوه لبنان به‌ره‌و قه‌یره‌یی لهناوكچان هه‌نگاو بنێت.
ژماره‌ی دانیشتوانی لبنان، زیاتره له شه‌ش ملیۆن و نیو هاوڵاتی، به‌وڵاتی سویسڕای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوبانگی دهركرتووه، هاوكات مه‌سیحی و موسڵمان زۆرینه‌ی وڵات پێكده‌هێنن.
كچانی لبنان، له‌كۆنه‌وه به‌جیاواز و كاری سه‌رنجراكێش به‌ناوبانگن، ئه‌مه یه‌كه‌م كار نییه ئه‌وان بیكه‌ن كاردانه‌وه‌ی له‌ئاستی دنیا هه‌بێت.