به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر راگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تیایدا باس له كوشتنی تاوانبارێك ده‌كات له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ گرتنی كه حه‌وت بڕیاری گرتنی به تاوانه‌كانی تیرۆر و كوشتن هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی ئهیلوول، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه تاوانبارێك له‌گه‌ڕه‌كی مه‌هابادی شاری هه‌ولێر له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ گرتنی له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه كوژراوه.
ئاسایش باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و تاوانباره ناوی " ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ده‌مین" بووه و داواكرابووه به ماده‌ی 406، له 23ی ئایار ته‌قه‌ی له هێزه ته‌ناهییه‌كان كردووه و دوو كارمه‌ند و ژنێكی بریندار كردوو و هه‌ڵهاتووه.
هه‌روه‌ها له 18ی حوزه‌یران، ئه‌و تاوانباره كه‌سێكی به‌ناوی "فه‌رهاد جه‌بار" كوشت و هه‌ڵهاتووه.
ئاسایشی هه‌ولێر باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و تاوانباره حه‌وت فه‌رمانی گرتنی به تۆمه‌تی تیرۆر و كوشتن و هه‌بووه، بۆیه ئه‌مڕۆ ئێواره له‌گه‌ڕه‌كی مه‌هاباد دوای جووله‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه و دوو كارمه‌ندی تری بریندار كردووه.
وه‌ك ئاسایش باسی كردووه ئه‌مڕۆ ئه‌و تاوانباره له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان كوژراوه.