چه‌ند ساڵێكه چه‌مكی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی نوێ له ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه و زانكۆكان و دامه‌زراوه سیاسییه‌كان باسی لێوه ده‌كرێ و چه‌ندان نه‌خشه و پلانیش بۆ داڕشتنه‌وه‌ی سه‌ر له نوێی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه هه‌موو شتێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێ، بێ ئه‌وه‌ی سنووره‌كان ده‌سكارییان بكرێت، چونكه زلهێزه‌كان وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌خه‌نه ژێر ده‌سته‌ی خۆیان، وه‌كچۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپا كرا له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، به‌مشێوه‌یه‌یش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كرێت.
تیێری مه‌یسان ڕاوێژكاری سیاسی و سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی تۆڕی
ڤۆلتێر له ماڵپه‌ڕی دامه‌زراوه‌كه‌ی وتارێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی، دوای ته‌واوبوونی جه‌نگ له سووریا هه‌موو شتێك له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت، سووریا ده‌بێته به‌شێك له ناوچه‌كانی ژێر هه‌ژموونی ڕووسیا و به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن مۆسكۆوه ده‌پارێزرێت، لبنان ده‌كه‌وێته ژێر چاودێری ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا به هاوبه‌شی، به‌ڵام له ڕووی سه‌ربازییه‌وه فڕه‌نسا داگیری ده‌كات، عێراق شوێنی ئێسته‌ی لبنان ده‌گرێته‌وه و هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ستوه‌ردانی به به‌رده‌وامی تێدا ده‌كه‌ن و ئێرانیش دواجار ده‌ستی ده‌گات به ده‌ریای ناوه‌ڕاست له رێی سووریا و عێراقه‌وه.
ئێسته هه‌ریه‌ك له مۆسكۆ و واشنتن خه‌ریكی دووباره ڕێكخستنه‌وه‌ی سووریا‌ن، به‌و شێوازه‌ی كه له كۆنگره‌ی جنێڤ كه به كۆنگره‌ی "یالتا 2"یش ناسراوه، هه‌ردوولا له 16ی حوزه‌یران/یۆنیۆی ڕابردوو له‌سه‌ری ڕێككه‌وتن، ئامانجه‌كه‌یش ئه‌وه‌یه كه كۆتایی به هه‌ژموونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا له سووریا بهێنرێت، بێ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو هێزه‌كه له‌و وڵاته بكرێته ده‌ره‌وه و ئابڕووی بڕووشێنرێت، ئه‌مه‌ریكایش به‌وه ڕازی بووه و سووریا به ته‌واوی بۆ ڕووسیا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و چیتر مامه‌ڵه و ململانێی له‌سه‌ر ناكرێت.
سووریا بۆ ڕووسیا یه‌كلایی ده‌بێته‌وه و لبنانیش به‌هاوبه‌شی له‌لایه‌ن واشنتن و مۆسكۆ به‌ڕێوه ده‌برێت
به گوێره‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه جیا له‌وه‌ی سووریا ده‌بێته ناوچه‌ی ژێر ده‌ستی مۆسكۆ، به‌ڵام لبنان وه‌ك ناوچه‌یه‌كی هاوبه‌ش و جێی هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا ده‌مێنێته‌وه و وه‌كو هێزی سه‌ربازیش نه ڕووسیا و نه ئه‌مه‌ریكا هێزی سه‌ربازیان له‌و وڵاته نابێت، به‌ڵكو فڕه‌نسییه‌كان هێز له لبنان بڵاوه پێ ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا ئێسته به ئاراسته‌ی كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له عێراق هه‌نگاو ده‌نێت، بۆیه ئه‌و وڵاته ده‌بێته نێوه‌ندگیر و ناوچه‌یه‌كی بێلایه‌ن و شوێنی لبنان ده‌گرێته‌وه و هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ستیان له عێراق ده‌بێت و به‌غدایش به‌سه‌ر هیچ به‌ره‌یه‌ك خۆی یه‌كلایی ناكاته‌وه، به‌ستنی لووتكه‌ی به‌غدایش بۆ هاریكاری و هاوبه‌شایه‌تی به‌شێك بوو له‌و هه‌وڵانه كه به پشتیوانی فڕه‌نسا حه‌وت وڵاتی ناوچه‌كه به‌شداری لووتكه‌كه‌یان كرد، كه ئه‌وانیش بریتی بوون له سعوودیه و میسڕ و ئیماڕات و ئێران و ئوردن و كوێت و توركیأ.
ئه‌گه‌رچی عێراق ده‌بێته وڵاتێكی بێلایه‌ن و نێوه‌ندگیری هه‌مووان ده‌كات، به‌ڵام هه‌مووانیش ده‌یانه‌وێ به‌لای خۆیدا بیشكێننه‌وه و هه‌ژموونی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، بۆیه چاره‌نووسی لبنانی ده‌بێت و ماوه ماوه كه گرژی و ململانێ له نێوان وڵاته نه‌یاره‌كان دروست بێ، له به‌غدا و عێراق كرده له دژی یه‌كتر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و كاتێكیش ئاشتی هه‌بێت، دۆخه‌كه به ئاسایی ده‌ڕوات، به‌ڵام له ڕووی ئابوورییه‌وه وڵاته‌كه به به‌رده‌وامی كێشه‌ی ده‌بێت و میلیشیاكانیش هه‌مان ڕۆڵی حزبوڵای لبنان له عێراق ده‌گێڕن.
مسته‌فا كازمی كه سه‌رۆكی پێشووی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری عێراق بووه و ئێسته‌یش سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یه زانیاری و ئاگه‌داری زۆری له‌باره‌ی سه‌رجه‌م دۆسیه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، ده‌یه‌وێ هاوسه‌نگی له نێوان سعوودیه و ئێران ڕابگرێ و پێوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكاته‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندان گه‌ڕی گفتوگۆیش له نێوان هه‌ردوولا له به‌غدا ساز كراوه، به‌ڵام تاران و ڕیاز تا ئێسته نازانن چۆن كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و پێوه‌ندییه‌كانیان ئاسایی بكه‌نه‌وه، به تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی یه‌مه‌ن و هێرشی حووسییه‌كان بۆ سه‌ر سعوودیه.
عێراق شوێنی لبنان له ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه و ده‌بێته نێوه‌ندگیر و ناوچه‌ی ئارام، به‌ڵام هه‌مووان ململانێ له‌سه‌ر یه‌كلابوونه‌وه‌ی به‌لای خۆیان دا ده‌كه‌ن
به‌شداری عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌ركۆماری میسڕ و شا عه‌بدوڵای دووه‌م پاشای ئوردن له لووتكه‌ی به‌غدا و به گوێره‌ی نه‌خشه‌كه‌ی ڕووسیا و ئه‌مه‌ریكا، بۆ نزیكبوونه‌وه‌یانه، چونكه ئه‌و دوو وڵاته ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی كێشه‌ی فه‌ڵه‌ستینیان پێ ده‌درێ، نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی، بۆیه دوای كۆنگره‌ی به‌غدایش هه‌ریه‌ك له شا عه‌بدوڵا و سیسی له قاهیره چاویان به مه‌حموود عه‌باسی سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ڵه‌ستین كردووه.
توركیا به‌هۆی ئه‌وه‌ی چاوی له ناوچه‌كه‌یه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌ی نه‌بوو، به‌ڵام به‌شداری له كۆنگره‌ی به‌غدا كرد، كێشه‌ی توركیا له‌گه‌ل ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا بریتییه له كورد، چونكه توركیا نایه‌وێ هه‌رگیز دان به كورده‌كان بنێت، به‌تایبه‌ت له سووریا، به‌ڵام فڕه‌نسا و ڕووسیا هاوران كه جۆرێك له فیدڕاڵی به كورده‌كان له سووریای داهاتوو بدرێت، چونكه كورده‌كان له عێراق و سووریا هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و وڵاتانه بوون كه شه‌ڕی تیرۆریان كرد به ڕووسیاوهیش. ئه‌مه‌ریكایش به وردی و هه‌ستیارییه‌وه هه‌نگاو ده‌نێت، چونكه ده‌یه‌وێ هه‌رچۆنێك بێ كورده‌كان له عێراق و سووریا به پارێزراوی بمێننه‌وه و كێشه‌یان بۆ دروست نه‌كرێت.