له زۆربه‌ی كاتدا كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ڕاده‌گریت ده‌له‌رزێت، ئه‌مه به‌گوێره‌ی حاڵه‌تی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌گۆڕێت، به‌ڵام هۆكاره‌كانی هاوبه‌شن، واته ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت ڕاگرت، له چه‌ند هۆكارێك تێپه‌ڕ ناكات كه تووشی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بووه.
له‌مباره‌یه‌وه كاروان ڕه‌زا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و رۆنگۆڕ، بۆ ''وشه'' گوتی، له حاڵه‌تی وه‌ستان ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌رزی، ئه‌وا بۆ ئه‌م هۆكارانه ده‌گه‌ڕێته‌وه:
زۆرجار ئۆتۆمبێل لەکاتی وەستاندا دەلەرزێت بۆیە شۆفێر ناڕەحەت دەبێت، بەڵام هۆکارەکانی ئەم خاڵانەی خوارەوەن:
یه‌كه‌م - نه‌گونجان یان پیسی ڕۆن: زۆربه‌ی كات خه‌ستیی ڕۆن ده‌بێته هۆی له‌رزینی بزوێنه‌ر یان كاتێك ڕۆن زۆر پیس ده‌بێت، هه‌مان نیشانه دروست ده‌كات، بۆیه پێویسته به‌گوێره‌ی ئه‌و پله‌یه ڕۆنی بزوێنه‌ر هه‌ڵبژێرین كه كۆمپانیای دروستكار ئاماژه‌ی پێ كردووه، یان پرسیار له كه‌سێكی شاره‌زا بكه‌ین بۆ گونجاویی ڕۆنه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته سه‌رجه‌م شۆفێران ئاگاداری كاتی گۆڕینی ڕۆنی ئۆتۆمبێله‌كانیان بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ڕۆن له ئاستی خۆی پیستر بوو، ئه‌وا ده‌بێته هۆی داخورانی به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی بزوێنه‌ر.
دووه‌م - تێكچوون یان قرتانی قوڵاغ: قوڵاغ ئه‌و پارچه‌یه‌یه كه بزوێنه‌ری به‌ستووه‌ته‌وه به لاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، بێگومان بزوێنه‌ر به‌هۆی كاركردنیه‌وه كه‌مێك له‌رزینی هه‌ر هه‌یه، به‌هۆی ئه‌وه‌شی له نێوان قوڵاغ و لاشه‌ی ئۆتۆمبێل لاستیكێكی ئه‌ستوور هه‌یه، له‌رزینی بزوێنه‌ر ناگوێزرێته‌وه بۆ لاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، به‌ڵام كاتێك قوڵاغ ده‌قرتێت یان لاستیكه‌كه‌ی تێكده‌چێت، ئه‌وا له‌رزینه‌كه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ لاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه.
سێیه‌م - لاوازیی پاتری یان دینه‌مۆ: ئه‌مه‌ش یه‌كێكی تره له هۆكانی له‌رزینی ئۆتۆمبێل، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌وه كرد له‌كاتی داگیرساندنی لایته‌كان یان سه‌روو خوار پێكردنی جامه‌كان له‌رزینه‌كه زیادبوو، ئه‌وا كێشه له پاتری یان دینه‌مۆكه‌تدایه، یان پاترییه‌كه‌ت لاوازه ''با تازه‌ش بێت''، له‌وانه‌یه وزه‌ی كه‌متر بدات و ئه‌وه‌ش پێوه‌ندی به‌جۆر و قه‌باره‌ی پاترییه‌كانه‌وه هه‌یه، یان دینه‌مۆكه‌ت به‌باشی كاری خۆی ناكات.
چواره‌م - كێشه‌ی پلاكه‌كان: زۆركات كۆنی پلاكه‌كان یان هه‌ڵه‌به‌ستنیان له‌رزین دروست ده‌كه‌ن، بۆ زانینی ئه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كار پێ بكه، هه‌رجاره و پلاكێك ده‌ربكه، ئه‌گه‌ر هه‌ستت كرد له‌رزینی ئۆتۆمبێله‌كه زیادی كرد، ئه‌وا ئه‌و پلاكه كێشه‌ی نییه و كار ده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌رزینه‌كه زیادی نه‌كرد، ئه‌وا كێشه له‌و پلاكه‌دا هه‌یه، بزانه كۆن بووه یان كورته و بۆ بزوێنه‌ره‌كه نابێت یان هه‌ڵه دانراوه.
پێنجه‌م - كێشه‌ی نۆزڵه‌كان: به هه‌مانشێوه‌ی پلاكه‌كان كار به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه و هه‌رجاره‌ی سه‌ری نۆزڵێك لێ بكه‌ره‌وه، ئه‌گه‌ر له‌رزینه‌كه زیاد بوو، ئه‌وا ئه‌و نۆزڵه كێشه‌ی نییه، ئه‌گه‌ر له‌رزینه‌كه وه‌ك خۆی بوو، ئه‌وا كێشه‌كه له‌و نۆزڵه‌دایه و ده‌بێت پاك بكرێته‌وه یان بزانرێ چ كێشه‌یه‌كی تری هه‌یه.
شه‌شه‌م - تێكچوونی پستۆنه‌كان: ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه نه‌بوو كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بله‌رزێنێت، ئه‌وا كێشه‌كه له‌ناو بزوێنه‌ره‌كه‌دایه و پرسیار له كه‌سی شاره‌زا بكه بۆ كردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی، به‌مشێوه‌یه‌ش ڕزگارت ده‌بێت له له‌رزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.