له هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكوومه‌تی هه‌رێم له پله باڵاكان نزیكه‌ی سێ ملیار دینار له هه‌نگاوی یه‌كه‌م گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌ی له چاكسازی زیان ده‌كه‌ن هاواریان لێ هه‌ڵساوه ده‌یانه‌وێت پڕۆژه گرنگه‌كه به لاڕێدا به‌رن، گه‌نجان و لاوانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستخۆشیان له حكوومه‌ت هه‌یه و ده‌ڵێن، "ئێمه پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ین كه چه‌ندان ساڵه خۆمان داوای ده‌كه‌ین".
سه‌ربه‌ست ڕه‌فیق گه‌نجێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هەرێمی كوردستان لە ساڵانی ڕابردوودا دووچاری گەندەڵی و نادادی زۆر بووه‌تەوە لە هەموو ستێكتەرە خزمەتگوزارییەكان ئەمەیش بووەته هۆكاری دابەشبوونی چینی كۆمەڵگە بۆ دوو بەش، ئاسەوارێكی نا تەندروستی بەجێهێڵاوە لەناو كۆمەڵگەدا ئەتوانین ناویبنێین شێرپەنجەی سیاسی و ساڵانێكی دەوێت بۆ چارەسەر.
زیاتر گوتی، لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا سەرۆك وەزیران دروشمی چاكسازی بەرزكردەوە و تاڕادەیەكی زۆر باش ئەم پڕۆسەیە بەردەوامە، ئەركی گەنج و لاوەكانە ببنە سەپۆرتی نەهێڵانی گەندەڵی و هاوكار و پشتگیری پلانەكانی سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی بن بۆ ڕاستكردنەوەی كارە چەوتەكان و بنیادنانی ئایندەیەكی ڕوون بۆ نیشتیمانەكەمان.
سنوور محه‌مه‌د گه‌نجێكى تر‌ى پارێزگاكه به "وشه" ده‌ڵێت، "كوردستان پێویستی به شۆڕشی چاكسازی هه‌بوو، ده‌بینین شۆڕشی چاكسازی و داد په‌روه‌ری ده‌ستی پێكردووه، له ڕێی ئه‌و یاسای چاكسازییه‌ی حكوومه‌ت بۆ په‌رله‌مانی نارد و په‌سه‌ند كرا، بۆیه ناكرێت چیدی داهاتی ئه‌م وڵاته به‌هه‌ده‌ر بدرێت، چاكسازی ئیراده‌ی ده‌وێت ئێمه‌یش ده‌زانین مه‌سروور بارزانی و ستافه‌كه‌ی له حكوومه‌ت ئیراده‌ی چاكسازیان هه‌یه، ده‌ستیان پێكردووه ده‌بێت شه‌قام كه ساڵانێكی زۆره هاواری چاكسازی ده‌كات ئێسته پشتیوانی ئه‌م پڕۆسه گه‌وره‌ی چاكسازی بێت.
ڕوونى كرده‌وه، به‌هیوام ئێمه‌ی گه‌نجان و لاوان له هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز، دژی ئه‌و كه‌سه به‌رژه‌وه‌ندی خوازانه به‌یه‌ك ده‌نگ بوه‌ستینه‌وه كه ده‌یانه‌وێت چاكسازی به لاڕێدا به‌رن كه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه ساڵانێكی زۆره پاره‌یه‌كی زۆری ئه‌م وڵاته به‌ناوی مووچه و خانه‌نشینییه‌وه ده‌به‌ن و منێكیش چه‌ندان ساڵه زانكۆم ته‌واو كردووه به‌هۆی قه‌یرانه‌كان نه‌تواندراوه مافی دامه‌زراندن بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت، لێره‌وه داوایش له سه‌رۆك وه‌زیران ده‌كه‌م ئه‌و پاره‌یه‌ی له پله تایبه‌ته‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه ده‌رچوانی زانكۆی پێ دابمه‌زرێندرێت.
ده‌وران دڵسۆز گه‌نجێكی تره لای خۆیه‌وه ده‌ڵێت، گرنگه پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی بینه و وه‌ك گه‌نجان و لاوانى كوردستان ده‌زانین له ئاینده‌دا ئه‌وه‌ی قازانج ده‌كات له چاكسازی چینی گه‌نجه ئه‌وه‌یشی زیان ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ن ساڵانێكی زۆره پاره‌یه‌كی زۆری ئه‌م وڵاته ده‌خۆن و بوونه‌ته بار به‌سه‌ر بوودجه‌ی گشتییه‌وه، ده‌شبینین ده‌یانه‌وێت شه‌قام به‌لاڕێدابه‌رن و نووسین و بابه‌تی دژ به هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی به‌رز ده‌كه‌نه‌وه.
ده‌وران بڕوای وایه، ئه‌م كابینه‌یە به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سروور بارزانی شۆڕشی چاكسازی و دادپه‌روه‌ری له مووچه و خه‌رجی ده‌ست پێكردووه، ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، "من وه‌ك گه‌نجێكی كوردستان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌وه به هه‌موو توانای خۆمه‌وه پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ده‌كه‌م، ده‌شبێت ڕێ نه‌درێت هه‌ڵپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ندی خوازه‌كان ببنه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی."
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز هه‌ورامی