تا ھەنووكەش نازانین سەركەوتن چییە، چۆن سەردەكەوین و كێ سەركەوتووە؟ لە دەستپێكدا دەبێ بزانین سەركەوتن بۆ كەسێكی دەوڵەمەند و ملیاردێر، خاوەن شووقە و كۆشكێكی ناوازە، خاوەن ژنێكی جوان و ناودار، ئۆتۆمبێلكی مۆدێرن و پێشكەوتوو نییە، ههروهها گەیشتن نییە بەوەی خەڵك و كەسانی تێگەیشتوو و ناسراو پێی گەیشتوون. بهڵكو سهركەوتن گەیشتنە بەوەی خۆت دەتەوێ نەك ئهوهی خەڵك دەیهوێ؟
كەسێك حەز دەكات ببێت بە مامۆستا، بوو بە مامۆستا، با مامۆستای ھونەر و وەرزشیش بێ، كەسێك حەز دەكات لە بواری پزیشكی كار بكات، بوو بە پەرستار با نەبێتە پزیشكیش، لە خۆیدا ئەوانەی گەیشتن بەو ئاواتەی كە ھەیانە كەسی سەركەوتوون، بەڵام نابێ ئەوە لە یاد بكەین ئەگەر مرۆڤ لە ھەر شوێنێكدا زیرەك و بەئەزموون بێت، جێی شانازییە، لەوانەیە ھەندێكمان ئاواتمان بە پێشمەرگەیی بێ، ھەندێك پزیشك و ھەندێكیش مامۆستا، گرنگ ئەوەیە كە بەدەستیان ھێنا، با لە خراپترین و ناخۆشترین كات و سات و شوێنیشدا بێت، گرنگ ئهوهیه پێی گەیشتی.
ئەوەی سەیر و ناخۆشە، خەڵك ئامانج و ئاواتی یەكتر نازانن، كاتێك كەسێك بڕوانامەی بەكالۆریۆس ئاواتی بووه و بەدەستی ھێناوه، خەڵك ئەوكات دەیچوێنن بە كەسێك كە ماستەر و دكتۆرای بەدەست ھێناوە، تا بڕوانامەكەی لەبەرچاو دەخەن، لە باتی ھاندان و پشتیوانی بۆ ئهوهی بتوانێ زیاتر و زیاتر لەبارەی پسپۆڕییەكەی بزانێ، بەداخەوە ئەمە لە كۆمەڵگەی خۆماندا به روونی دەبینرێت و خوێندنەكەیشی لەبەرچاو دەخەن، بهوه ئاواتەكەی لەژێرگڵ دەنێن.
پڕبایەخترین شت كە مرۆڤ تێیدا سەركەتوو بێت، ئارامی و ئاسوودەیی كەسێكە لە پیشەی خۆیدا، بەدڵنیاییەوە ھەر كەسێك ئەگەر كارمەندی شارەوانیش بێت،ئ ەگەرپزیشك و پرۆفیسۆر و مامۆستا و وەزیر بێ، ئەگەر لە كارەكەیدا ئارام و ئاسوودە نەبوو، خۆشەویستی بۆی نەبێ، بەدڵنیاییەوە ئەو پڕۆژە و كارەی لەژێر دەستیدایە، بە باشترین شێوە نایگەیەنێتە ئامانج و شوێنی مەبەست، بۆیە تا دەتوانن ئەگەر لە كرێكاریشدابن، خۆشەویستیتان بۆی ھەبێت و بە ئهشقهوه ئەنجامی بدەن، بێگومان لە نزیكترین كاتدا سوود و قازانجی بەدەست دێنن، چونكه به ویژدان و خۆتهرخانكردنهوه كارهكه دهكهیت.
چۆن سەردەكەوین؟
مرۆڤ بۆ ئەوەی سەركەوتوو بێت، دەبێ دەیان قوربانی بدات تا بەدەستی دێنێت، بە كەوتنێك مرۆڤ شكستخواردوو نابێ، بەڵكو بەمانەوەی لەسەر زەوی دەبێتە كەسێكی شكستخواردوو، ژیان وەك یاسای زۆرانبازی وایە، ئەگەر بە بۆكسێك كەوتی، نادۆڕێی، بهڵام كه ھەڵنەسیتەوە ئەوكات دەدۆڕێی.
بۆ ئەوەی سەركەوتوو بیت، دەبێ خۆت ھەوڵ بدهیت نەك كەسانی دەوروبەر، قوربانیش بده بۆ سهركهوتن، ھەموو ڕێیەك تاقی بكهوه تا ئامانجەكەت بەدەست بێنیت، گرنگ ئهوهیه ناكرێ بوەستی له ههوڵدان. كاروانی ئاواتی خۆت بۆ كهس مەوەستێنە، ھاوڕێیەتی ئەوانه بوەستێنە كه كاروانەكەت خاو دهكهنهوه.
ئەو ئاواتەی دەیان شەو شەونخوونیت بۆ كردووە و بەخەیاڵیەوە خەوتووی، بە رۆژ ئارەقت بۆ رشتووە و بۆی ماندووبوویت تا بەدەستی بێنی، ساڵانێكە لەناو مێشكتدا مەلە دەكات، لە شوێندا نییە بێتە ھزر و بڕوا، بەم ھەموو ماندووبوون و ههوڵدانه مەوەستە تا دەگەی بەوەی دەتەوێ، بێگومان ئاوا دهگهی به ئاواتهكهت.
كێ سەركەوتووە؟
راستییەكەی پێشتریش ئاماژەم بەوە كرد تا ئاواتی كەسەكە نەزانین كە پێیگەیشتووە یان نا، نازانین كەسەكە سەركەوتووە یان نا، بەڵام ھەندێك نیشانە و ئاماژە دەرخەری سەركەوتنی كەسەكەمانن، وهك ئهوهی كەسێك بە ڕاستی خەمخۆری وڵات و نیشتمان و پیشەكەی بێت، ھەستی مرۆڤبوونی گەیشتبێتە لووتكە، بەدڵنیاییەوە دەرخەری سەركەوتنەكەیەتی، پزیشكێك بەدڵێكی وا خەڵك چارەسەر بكات، وەك ئەوەی چارەسەری خۆی بكات، مامۆستایەك وا قوتابیان پەروەردە بكات، كە ھەمان ھەستی كوڕ و كچی خۆی بۆیان دەردەخات، كارمەندێكی شارەوانی وا شەقام و كۆڵان و شوێنەكان پاك دەكاتەوە، وەك ئەوەی ماڵی خۆی پاك بكاتەوە.
توێژەران و كارمەندانی خانەی بەساڵاچووان وا كەسوكاری بەساڵاچوو خزمەت دەكەن، وەك ئەوەی دایك و باوك و كەسێكی نزیكی خۆیان بێت. ئەمانە كە دەبینی، گەواھیدەری كەسانی سەركەوتوو دەدەن لە پیشەكەیان و پسپۆڕییەكانیان.
مرۆڤی سەركەوتوو بەشێوەیەك خزمەت بە خەڵك دەكات، وەك ئەوەی ئەم خزمەتەی بۆ خۆی بێت جا لە ھەر پیشە و پلە و پۆستێكدا بێت. كهواته ههر كارێكتان كرد به ئهشقهوه بیكهن و له كهوتن نائومێد مهبن، چونكه مرۆڤی توانای زۆره و دهگات به ئامانجهكانی.