سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی له‌گه‌ڵ پارێزگاره‌كانی عێراق به پارێزگاره‌كانی كوردستانیش، له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك كه له‌ناویاندا هه‌ڵبژاردنه كۆ ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه بانگێشت ناكرێت، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانیش بڕیار ده‌دات هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا به‌شدار نه‌بێت، ئه‌وه پارێزگاره‌كانی تری كوردستانیش به‌شدار نابن.
كاوه عه‌لی جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاره‌كان له به‌غدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌شداری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه نه‌بووه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سروور بارزانی كاتێك ده‌زانێ له كۆبوونه‌وه‌ی پارێزگاره‌كان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی تێدا نییه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاگادار ده‌كاته‌وه و پێی ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگا به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه نه‌كات، ئه‌وه هیچ پارێزگایه‌كی تری هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه ناكه‌ن.
زیاتر گوتی، "دوای سووربوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له به‌شداریی پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه له كۆبوونه‌وه‌كه هاوشانی هه‌موو پارێزگاره‌كانی تری عێراق، مسته‌فا كازمی بڕیار ده‌دات پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌یش به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكات."
پارێزگاره‌كانی كوردستان به‌ڕێ ده‌كه‌ون بۆ كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی له به‌غدا، ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ پێوه‌ندی به ئازاد تۆفیق ده‌كات و پێی ده‌ڵێت، به‌یانی تۆیش ده‌ڕۆیته به‌غدا و وه‌ك پارێزگار به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كه‌یت، سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌سروور بارزانی ڕازی نه‌بووه به‌بێ پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه، پارێزگاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.
ساڵی ڕابردوو له‌م كاته‌دا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، سه‌ردانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ی كرد، له دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌ند خوله‌كی، به‌ڵێنی دا بانگێشتی ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بكات بۆ به‌غدا و له‌گه‌ڵیان كۆ ببێته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌دراوه، وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییانه‌یشی نه‌داوه‌ته‌وه كه بۆ پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی كرابوو.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ