شێركۆ حه‌بیب نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له میسر، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ، "وشه" ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه میسر رۆڵی گرنگی له ناوچه‌كه‌دا هه‌یه و پارتی ده‌یه‌وێ پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته پته‌وبێت. هه‌روه‌ها روونی ده‌كاته‌وه كه به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان و پاڵپشتی دۆزی ره‌وای میله‌ته‌كه‌مان، كاری سه‌ره‌كیمانه.
• نوێنه‌رایه‌تی پارتی له میسر چ كارێك ده‌كات و چه‌ند ساڵه له‌وێن؟
نووسینگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به فه‌رمی له ساڵی 2018 له میسر كرایه‌وه دوای وه‌رگرتنی سه‌رجه‌م ره‌زامه‌ندییه فه‌رمییه‌كان، كار ده‌كات بۆ پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كان له سه‌رجه‌م بواره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته، ئێمه بۆ پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانی میسر و هه‌رێم كار ده‌كه‌ین، پلان و كارمان پێوه‌ندیكردنه له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی سیاسی و په‌رله‌مانتار و كه‌سایه‌تیی ئه‌كادیمی و پیاوانی ئاینی و راگه‌یاندكار و رۆژنامه‌نووسان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێوه‌ندی تۆكمه و گرنگمان هه‌یه.
•گرنگی پێوه‌ندی میسر له‌گه‌ڵ هه‌رێم و پارتی چییه؟
بێگومان میسر وڵاتێكی گرنگه، پێگه و سه‌نگی خۆی له ناوچه‌كه و دنیادا هه‌یه، وه‌ك ده‌ڵێن دڵی عه‌ره‌به، بۆیه گرنگه پێوه‌ندییه‌كانمان زیاتر بایه‌خ پێ بده‌ین و به‌ره‌وپێشه‌وه‌یان ببه‌ین كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادا بێت، میسر تێگه‌شتنێكی باش و شاره‌زای له‌سه‌ر دۆزی كورد هه‌یه، ته‌نانه‌ت یه‌كه‌م وڵات بووه پێشوازی له بارزانی نه‌مر كردووه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌وكات جه‌مال عبدولناسر كه داكۆكی له‌سه‌ر مافی كورد و دژی هێرشكردنه سه‌ر كورد بوو، هه‌روه‌ها یه‌كه‌م ئێزگه به زمانی كوردی له میسر په‌خش كراوه، جگه له‌وه‌ی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له‌م وڵاته ده‌رچووه له ساڵی1898، به‌گشتی سه‌رجه‌م میسرییه‌كان ئاگاداری دۆزی كوردن و سۆزیان بۆی هه‌یه، ته‌نانه‌ت شانازی به كوردبوونی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی ده‌كه‌ن و به‌ڕێزه‌وه باسی لێوه ده‌كه‌ن، تا ئێسته‌ش زۆر شوێن هه‌یه به ناوی كورد وه‌ك شه‌قامی كورد، گوندی كورد.
بێگومان پاڵپشتی و رێنوێنییه‌كانی سه‌رۆك بارزانی بۆ ئێمه هاوكار و پشتیوانه كه بتوانین كاره‌كانمان به‌ڕێوه ببه‌ین و پێوه‌ندییه‌كان فراوان تر بكه‌ین، سه‌رۆك بارزانی هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ پته‌وكردنی پێوه‌ندییه‌كانه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه باوه‌ڕیان به مافی ره‌وای گه‌لی كوردستان هه‌یه، میسریش تاكه وڵاتی عه‌ره‌بییه كه تێگه‌یشتنی باشی بۆ دۆزی ره‌وای كورد و كوردستان هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌كاتی ریفراندۆم تێڕوانینیان زۆر باش بوو.
•ئایا میسر ده‌توانێ چ خزمه‌تێك بكات به دۆزی كوردستان و سه‌ربه‌خۆیی و ئابووری بواره‌كانی تر بۆ كوردستان؟
بێگومان وه‌ك ئاماژه‌مان پێ كرد میسر ده‌توانێ له زۆر روو خزمه‌تی كوردستان بكات، به‌تایبه‌تی له رووی سیاسییه‌وه، وه‌ك سه‌رۆكی میسر عه‌بدولفه‌تاح سیسی له زۆر بۆنه‌دا ئاماژه‌ی به مافی ره‌وای كورد داوه له عێراقێكی دیموكراتی فره‌یی فیدراڵ‌دا، هه‌روه‌ها له رووی ئابووری و پیشه‌سازی، كوردستان ده‌توانێ سوود له به‌هره و شاره‌زایی میسر وه‌ربگرێت، له ئاستی وزه و به‌رهێنان و گه‌شتوگوزار.
• پێوه‌ندی پارتی و میسر ده‌خه‌نه خزمه‌ت حزبه‌وه؟
پارتی حزبێكه هه‌ر له ساته‌وه‌ختی دامه‌زراندنی، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی كردووه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی كوردستان، هه‌رگیز بیر له‌وه ناكاته‌وه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك و وڵاتێك بۆ مه‌رامی ته‌سكی حزبایه‌تی بێت، نموونه‌ش زۆره كه پارتی بووه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كانی كوردستان، ئه‌مه‌ش وایكردووه پارتی زلهێزی كوردستان و ته‌نانه‌ت عێراق بێت و جه‌ماوه‌ر به كۆمه‌ڵ و لێشاو لێی كۆ ببنه‌وه، پێگه‌ی تایبه‌تی هه‌بێ چ له ناوچه‌كه و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، بێگومان ئێمه له‌سه‌ر رێبازی پیرۆزی جه‌نابی بارزانی نه‌مر و رێنوێنییه‌كانی رابه‌ر و مه‌رجه‌عمان جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كار ده‌كه‌ین، ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان له سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه حزبییه‌كانه، راسته ئێمه وه‌ك نوێنه‌ری حزبێكی كوردستانین ئه‌ویش پارتی دیموكراتی كوردستانه كه زۆرینه‌ی كوردستانیان له‌خۆ ده‌گرێت، له‌و وڵاته كار ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندیی كوردستان و پاڵپشتی دۆزی ره‌وای میله‌ته‌كه‌مان، كاری سه‌ره‌كیمانه و ئێمه كار بۆ سه‌رجه‌م كوردستانیان ده‌كه‌ین و زیاتر دۆزی ره‌وای میله‌ته‌كه‌مان و ئه‌و نه‌هامه‌تییانه‌ی دووچاری هاتووه له لایه‌ن رژێمه‌كانی عێراق، به‌م وڵاته بناسێنین.
• كێشه‌ی كوردانی ئه‌وێ چییه؟
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و كوردانه‌ی ئێره كه ساڵانێكه له میسرن، ده‌ڵێن به ڕه‌چه‌ڵه‌گ كوردین، به‌ڵام له‌ناو كولتوور و رۆشنبیریی میسری تێكه‌ڵاو بوون، بۆیه وه‌ك هاووڵاتییه‌كی ئاسایی میسری ده‌ڕواننه دۆزی كورد.
دیمانه‌ی/ ئاسان محه‌مه‌د