كاندیده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان له سلێمانی باس له‌وه ده‌كه‌ن پارتی له به‌غدا كاری هه‌میشه‌یی و سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ده‌ستبێنێت.
شنۆ نووری عه‌بدوڵا كاندیدی ژماره 28 له بازنه‌ی دووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له به‌غدا كار ده‌كه‌ین له‌سه‌ر پڕۆژه و به‌رنامه‌كانی پارتی بۆ هه‌موو كورد و كوردستان، پارتی كار له‌سه‌ر هه‌موو كه‌رته‌كان ده‌كات له پێش هه‌موویانه‌وه پرسه نه‌ته‌وه‌یه‌كان.
روونیشی كرده‌وه كه كه‌رتی خزمه‌تگوزاری و ته‌ندروستی و ماده‌ی 140 له‌و پرۆژه و به‌رنامانه‌ن كه پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها پاراستنی یه‌كڕیزی ماڵی كورد.
لای خۆیه‌وه ناسكه عه‌بدوڵا كاندیدی ژماره 30 له بازنه‌ی چواری هه‌ڵبژاردنه‌كان له پارێزگای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، پارتی به‌رنامه و كاری ئاشكرایه بۆ هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك، داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌خت ده‌بێت له به‌غدا له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان، به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان شكیت پێ بهێنێ.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد كه له چوارچێوه‌ی باشكردنی مووچه‌و قوتی هاووڵاتییان به‌رنامه‌ی گشتگیری پارتییه داكۆكی له هه‌موو بواره‌كانی ئابووری و دارایی و سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات، ده‌مانه‌وێت ژیانێكی ئارام و خۆش بۆ هاووڵاتییان دابین بكه‌ین.
ئه‌و كاندیده ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، له‌سه‌ر ئاستی بازنه‌ی چوار كه ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌گرێته‌وه كار بۆ به‌هێزكردنی ژێرخانی ئابووری و به فه‌رمی ناساندنی مه‌رزی كێلێ و گرنگیدان به گه‌شتوگوزاری ناوچه‌كه و قه‌ره‌بووكرنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوانی ده‌ستی رژێمی به‌عس ده‌كه‌ین.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی