نێچیرڤان بارزانی پەیامێك ئاراستەی بۆریس جۆنسن دەكات

:: AM:09:58:15/09/2021 ‌

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا، سەرەخۆشی لە بۆرس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەكات.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتێكدا، پەیامی هاوخەمی ئاراستەی بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا كرد بەهۆی لەدەستدانی دایكی.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تویتەكەدا دەڵێت، لە كانگای دڵمەوە سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا دەكەم بەبۆنەی لەدەستدانی دایكی، لەم كاتە سەختەدا دڵمان لای بۆریس جۆنسن و خێزانەكەیەتی.

ڕۆژی دووشەم 13ـی ئەیلوول، دایكی بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا لە تەمەنی 79 ساڵی كۆچی دوایی كرد.



وشە - رامیار جەواد