پارێزه‌رێكی راوێژكار له باره‌ی دۆسیه‌ی گۆڤه‌ند ئه‌و كه‌سه‌ی گێچه‌ڵی به كچان كردووه زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات و رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و كچه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌یه گیراوه له كاتی لێكۆڵینه‌وه ددانی به‌وه‌دانا كه له‌گه‌ڵ گۆڤه‌ند كاریان كردووه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 15ی ئهیلوول، ئاسۆ هاشم پارێزه‌ری راوێژكار، به "وشه"ی راگه‌یاند، دۆسیه‌ی گۆڤه‌ند ئه‌و كه‌سه‌ی كه كچانی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و گێچه‌ڵی پێكردوون به رژدی كاری تێدا ده‌كرێت و وه‌زیری ناوخۆ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی له‌سه‌ر دروستكردووه و به‌دواداچوون له‌سه‌ری به‌رده‌وامه.
دوو كچ سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و كچه تۆمار كردووه كه ئێسته گیراوه
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و كوڕ و كچه‌ی گیروان، له كاتی لێكۆڵینه‌وه كچه‌كه ددانی ناوه به هه‌موو شتێك‌دا كه له‌گه‌ڵ گۆڤه‌ند كاریان كردووه و كچی بۆ گۆڤه‌ند هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و كوڕه‌كه‌یش كه دیار نییه گۆڤه‌ندی راستیه یان له‌و گرووپه‌یه ددانی به تاوانه‌كه‌یدا نه‌ناوه.
ئه‌و پارێزه‌ری راوێژكاره باسی له‌وه كرد، دوو كچ سكاڵایان له‌سه‌ر ئه‌و كچه تۆمار كردووه كه ئێسته گیراوه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كچه تۆمه‌تباره‌كه هه‌ڵی خه‌ڵه‌تاندوون.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه ئاشكرابوو كه‌سێك به‌ناوی گۆڤه‌ند له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه كاری له‌سه‌ر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك كردووه و وێنه و ڤیدیۆی كچانی تۆمار كردووه، به‌ڵام هێشتا جگه له‌و زانیارییانه‌ی "وشه" بڵاوی ده‌كاته‌وه هیچی له‌باره‌یه‌وه نه‌گوتراوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی