به‌رپرسێكی باڵا له كه‌نداو دووپاتی كرده‌وه، كه شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه هه‌ڵوێستی له دژی مامه‌ڵه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا وه‌رگرتووه و سه‌ردانی لوید ئۆستنی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكای بۆ وڵاته‌كه هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، سعوودییه‌كان ده‌ڵێن، ئه‌مه‌ریكا سیسته‌می دژه مووشه‌كی ساد و پاتریۆت له وڵاته‌كه‌مان ده‌كشێننه‌وه، وه‌زیری به‌رگری ره‌وانه ده‌كه‌ن، بۆ دڵنیاكردنه‌وه‌مان، ڕیاز ئه‌مه به ته‌واوی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.
پێوه‌ندییه‌كانی سعوودیه و ئه‌مه‌ریكا به‌ره‌و گرژی و ئاڵۆزی ده‌ڕۆن، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی بایدن بڕیاری داوه سیسته‌می دژه مووشه‌كی پاتریۆت له‌و وڵاته بكشێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش له ساتێكدایه كه سعوودیه به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن حووسییه‌كانه‌وه به پشتیوانی ئێران هێرشی مووشه‌كیان ده‌كرێته‌سه‌ر.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی كه‌نداو به ئاژانسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاندووه، كه وڵاتانی كه‌نداو به گشتی و سعوودیه به تایبه‌تی له‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانن، ناتوانن چیتر پشت به‌و چه‌تره ته‌ناهییه‌ی ئه‌مه‌ریكا ببه‌ستن كه له ناوچه‌كه بۆ پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی دروستی كردووه، به تایبه‌ت له دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، ئه‌وه‌ی له ئه‌فغانستان ڕووی دا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك بوو بۆ وڵاتانی كه‌نداو، متمانه‌ی وڵاتانی كه‌نداو به ئه‌مه‌ریكا به ته‌واوی لاواز بووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانین پشت به هاوكاری و به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ساڵانی داهاتوو ببه‌ستن، كه ناوچه‌كه ده‌پارێزێت، ئه‌مه جێی متمانه و باوه‌ڕ نییه و هیچ كه‌س ناتوانێ باوه‌ڕی پێ بكات.
سه‌ردانی لوید ئۆستن بۆ ڕیاز له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه
قسه‌كانی ئه‌و به‌رپرسه له كاتێكدایه سێ ڕۆژ پێش ئێسته سه‌رۆكی پێشووی هه‌واڵگری
سعوودیه، شازاده تركی فه‌یسه‌ڵ له لێدوانێكدا داوای له واشنتن كرد، كه سیسته‌می دژه مووشه‌كی ساد و پاتریۆت له سعوودیه نه‌كشێنێته‌وه.
زیاتر گوتی، وڵاته‌كه‌ی هاریكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رز ده‌نرخێنێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش ڕیاز داوای زیاتر ده‌كات و پێویستی به هاوكاری زیاتر بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری ئاسمانی له دژی هێرشی میلیشیاكانی حووسی به پشتیوانی كۆماری ئیسلامی ئێران.
به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی بایدن به كێشانه‌وه‌ی سیسته‌می دژه مووشه‌كی ئه‌و وڵاته له سعوودیه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تێدا نییه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه سعوودیه له سه‌رده‌می جیمی كارته‌ره‌وه ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌یه، تا ئه‌مه‌ریكا سعوودیه به به‌رده‌وامی بپارێزێت، له به‌رانبه‌ردا سعوودیه به نه‌وت و وزه‌ی خۆی هاریكاری ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، ئێسته‌یش ڕیاز چاوه‌ڕوانی پابه‌ندبوونی حكوومه‌تی بایدنه به‌و ڕێككه‌وتنه‌وه، كه له ماوه‌ی ڕابردوو ڕێككه‌وتنه‌كه جارێكی تر بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ درێژكراوه‌ته‌وه.
پێشتر سعوودیه سه‌ردانی لوید ئۆستنی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكای بۆ ڕیاز هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له كاتێكدا ئۆستن له به‌رنامه‌ی كاره‌كه‌یدا بوو كه چاوی به شازاده محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینی سعوودیه بكه‌وێت، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی وڵاتانی قه‌ته‌ڕ و به‌حرێن و كوێتی كرد، به‌ڵام ڕیاز پێشوازی لێ نه‌كرد و به‌ره‌و واشنتن گه‌ڕایه‌وه.
له‌وباره‌وه جۆن كێربی گوته‌بێژ به‌ناوی پنتاگۆن، گوتی، ئۆستن بڕیار بوو سه‌ردانی سعوودیه‌یش بكات و هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیش بۆ سه‌ردانه‌كه ته‌واو كرابوو، به‌ڵام سعوودییه‌كان به‌هۆی كێشه له خشته‌ی كاته‌كه‌وه، واده‌ی سه‌ردانه‌كه‌یان دواخستووه.
سعوودیه له مامه‌ڵه‌كانی حكوومه‌تی بایدن زۆر ناڕازییه و هه‌ڵوێست له دژی ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێ و ڕوو له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌كات
زیاتر گوتی، هیوامان ئه‌وه بوو، كه وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا چاوی به شازاده‌ی جێ‌نشین بكه‌وێت، ئێمه هاوبه‌شایه‌تی به‌رگری و به‌هێزمان له‌گه‌ڵ سعوودیه هه‌یه و له كاتێكی تریش خشته‌ی سه‌ردانه‌كه داده‌ڕێژرێته‌وه، سه‌ردانه‌كه‌یش ڕه‌ت نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكییه‌وه دواخراوه.
به‌ڵام لوید ئۆستنی وه‌زیری به‌رگری له لێدوانێكدا قسه‌كانی ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه كێشه و گرژی له نێوان ڕیاز و واشنتن هه‌یه و گوتی، ئێمه وای داده‌نێین سعوودییه‌كان سه‌ردانه‌كه‌یان دواخست، ئێسته‌یش ئێمه كاتێكی دیاریكراومان نییه تا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجام بده‌ین، سعوودییه‌كان كێشه‌یان به خشته‌ی كات و دیداره‌كانه‌وه هه‌یه.
شازاده ستام بن خالید ئالسعوود له تویته‌ری خۆی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نووسیویه‌تی، ئه‌وه به ته‌واوی ڕوونه كه سعوودیه سه‌ردانه‌كه‌ی دواخستووه و نه‌یویستووه ئۆستن سه‌ردانی ڕیاز بكات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پێشوازی له سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دۆمای ڕووسی لیۆنید سلۆتسكی كرد.
ئه‌وه‌یشی نووسیوه، كه شانشینی عه‌ره‌بی سعوودیه‌ی مه‌زن جیا له هاریكاری و پێوه‌ندی هاوبه‌ش و دوولایه‌نه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزگرتن و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش قبووڵ ناكات. ئه‌مه‌یش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه ئه‌مه‌ریكا پێوه‌ندی و هاوبه‌شایه‌تی له‌گه‌ڵ سعوودیه ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ده‌وێت.