توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردووه، كه ئه‌وانه‌ی دوو یان سێ ژه‌می ڤاكسینی دژه
كۆرۆنا وه‌رده‌گرن، به‌رگری جه‌سته‌یان به ته‌واوی چالاك و به‌هێز ده‌بێت، كه ڕێگری له گه‌شه و زیندووبوونه‌وه‌ی گرێی شێرپه‌نجه‌یی ده‌كات.
كۆمه‌ڵه‌ی لوكیمیایی و گرێ له ڕێی پزیشك و پسپۆره‌كانی ئه‌و توێژینه‌وه‌ی ئه‌نجام داوه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه ئه‌وانه‌ی گرێی شێرپه‌نجه‌ییان هه‌بووه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی به ده‌ست شێرپه‌نجه‌ی خوێن ده‌ناڵێنن، دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه كۆرۆنا باشبوون و ئاماژه‌ی ئه‌رێنیان تێدا ده‌ركه‌وتووه و گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان به‌ره‌و پووكانه‌وه و له‌ناوچوون هه‌نگاویان ناوه.
د.جوین نیكۆلز سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێ، ڤاكسینه‌كانی دژه كۆرۆنا كار ده‌كه‌ن له‌سه‌ر خێراتركردن و زۆرتركردنی په‌رچه‌كرداری سیسته‌می به‌رگری له‌ش به‌رانبه‌ر به هه‌موو نه‌خۆشی و ئه‌و كێشانه‌ی له جه‌سته هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خڕۆكه‌ی سوور و سپیه‌وه له‌ناوببرێن، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر چه‌ندان تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی خوێن تاقیكرایه‌وه و كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستیان و نه‌خۆشییه‌كه دروست كردووه.