دوای چه‌ند ڕۆژێك له دیداری به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عسی سووریا له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا، هه‌ردوولا له‌و بڕوایه‌دان كه بوونی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات گه‌وره‌ترین كێشه‌یه بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ سووریا، مۆسكۆیش له‌و ناوه‌نده ده‌ستی به فشار له‌سه‌ر خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات و دیمه‌شق كردووه، تا بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و كۆتایی به هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بهێنن.
دوێنێ میخائیل بۆ‌گدانۆڤ نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ڕووسیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، كه هاوكات جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتهیشه، له مۆسكۆ چاوی به شاندی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات "مه‌سه‌ده" به سه‌رۆكایه‌تی ئیلهام ئه‌حمه‌د كه‌وتووه، له‌وێ به شاندی مه‌سه‌ده ڕاگه‌یه‌نراوه كه هیچ چاره‌سه‌رێكی تریان له‌به‌رده‌م نییه، جیا له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و گێڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ خاكی سووریا له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری 2254ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی.
ڕۆژنامه‌ی "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ڕووسیا نه‌ك ته‌نیا فشاری له‌سه‌ر كورد، به‌ڵكو به‌هه‌مانشێوه هانی دیمه‌شقیش ده‌دات، كه هێنده توند و سوور نه‌بن له‌سه‌ر خواسته‌كانیان و له‌گه‌ڵ كورده‌كان به ڕێككه‌وتن بگه‌ن و سووریاییه‌كی فره ئیتنی و كولتووری قبووڵ بكه‌ن و له‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كان له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات به ڕێككه‌وتن بگه‌ن.
پێشتر چه‌ندان جار به ده‌سپێشخه‌ری مۆسكۆ گفتوگۆ له نێوان دیمه‌شق و خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیموكرات ئه‌نجام دراوه، به تایبه‌ت له سه‌روبه‌ندی ته‌قینه‌وه‌ی گرژییه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ردوولا له سنووری شاری قامیشلۆ له ماوه‌ی ڕابردوو، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامی سه‌رجه‌م هه‌وڵه‌كان ته‌نیا وه‌ستاندنی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه بووه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێككه‌وتنێكی سه‌رتاسه‌ری له نێوان هه‌ردوولا نه‌كراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له ڕووی ئابووری و بازرگانی و چه‌ندان بواری تره‌وه، ئێسته‌یش پێوه‌ندی تۆكمه له نێوان هه‌ردوولا بوونی هه‌یه.