دكتۆر ئه‌بو جابر سابیئی كه هاوكات یه‌كێكه له‌و پیاوانه‌ی له ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق بۆ كاروباری ڕۆحی و جادوو و نوشته و دوعا و چه‌ندان شتی تر، هاووڵاتییه‌كی زۆر له نه‌ته‌وه‌ی كورد و عه‌ره‌ب و توركمان له ته‌واوی ئاینه‌كان سه‌ردانی ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیان. له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی پێگه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه و زیاتر له سێ ملیۆن هه‌واداری هه‌یه. "وشه" له چاوپێكه‌وتنێكدا چه‌ندان ڕووداوی سه‌یری پێ ده‌دركێنێت كه پێوه‌ندی به هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه.
*كاره‌كانی ڕۆحی و جادوو و نوشته و دوعات بۆ كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق كردووه؟
له مانگی حوزه‌یرانه‌وه تا ئێسته، 19 كاندید بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق سه‌ردانیان كردووم، زۆربه‌یان له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و توركمانن و كاندیدێكیش كورد بووه و بۆ لام هاتووه، داواكارییان ئه‌وه‌یه جۆرێك له به‌ردی ڕاكێشانی پێغه‌مبه‌ر سلێمان هه‌یه، پێیان بفرۆشین تا سه‌ردانی خه‌ڵك بكه‌ن، بتوانن سه‌رنجیان رابكێشن. هه‌ندێك له‌وانه دوعای سه‌ركه‌وتنیان داوا كردووه و هه‌ندێكیان دوعای به‌ره‌كه‌ت و چه‌ندان شتی تر.
*به‌رپرسی حكوومی هه‌بووه سه‌ردانت بكات و داوای ئه‌و جۆره شتانه‌ت لێ بكات؟
به‌ڵی له وه‌زیره‌وه تا به‌رپرسی سه‌ربازی، به‌تایبه‌ت زۆربه‌یان خێزانه‌كانیان سه‌ردانیان كردووه و زۆربه‌ی كێشه‌كانیان ده‌زانم چییه، به‌پێی پێویست و ده‌رفه‌ت بۆم چاره كردوون، هه‌ر له ڕێی ئه‌وانیشه‌وه ده‌توانم له كاره‌كه‌م به‌رده‌وام ببم، چونكه زۆرینه‌یان ناهێڵن ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان و حكوومه‌ت بێنه نزیكی ماڵه‌كه‌م و منیش پیرۆزییان ده‌ده‌مێ.
*ژنان زیاتر سه‌ردانت ده‌كه‌ن یان پیاوان؟ نرخی كاره‌كانت چۆن وه‌رده‌گریت؟
جاران پاره‌مان بۆ كاره‌كه به دیناری عێراقی بوو، هه‌ندێك جار به‌قه‌رز و هه‌ندێك كات پێشه‌كی بوو و كاش بوو، ئێسته وه‌ك هه‌ر كارێكی تر ئێمه داتامان هه‌یه، ناوت و هه‌موو زانیارییه‌كانت تۆمار ده‌كرێت، بۆ سه‌ردانیكردنم ده‌بێت 250 هه‌زار بده‌ی و پاره‌ی داواكارییه‌كانیش جیاوازه. وه‌رگرتنی پاره به‌پێی كات گۆڕانكاریی به‌سه‌ر هاتووه، بۆ نموونه له ڕێی حه‌واڵه و كاش و ته‌حویل و حیسابی بانكی و چه‌ندان جۆری تر. پێشتر ژنان زیاتر بوون و ئێسته پیاوان زۆرتر سه‌ردانمان ده‌كه‌ن، هه‌مووشیان كێشه‌یان سێكس و ڕاكێشانی كچ و خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ ژنی خاوه‌ن هاوسه‌ر و چه‌ندان دۆسیه‌ی تره.
*ئه‌م كاره‌ی ده‌یكه‌یت یاسایی و شه‌رعییه؟
من له ڕووی ئاینی خۆمه‌وه كه ئه‌و كاره‌ی ده‌یكه‌م، شتێكی ئاساییه و له ڕووی ئاینه‌كانی تره‌وه نازانم و زانیاریم نییه، له ڕووی یاساییه‌وه كێشه‌م نییه و به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ت و حزبه‌كانی عێراق، زۆربه‌یان ده‌مپارێزن. من ئازاری كه‌س ناده‌م، بگره له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی وه‌زیره‌كان پێوه‌ندیی به‌رده‌وامم هه‌یه.
*چۆن جادوو و نوشته به‌تاڵ ده‌كه‌یته‌وه؟
جگه له ڕێیه‌كانی خۆمان كه ده‌بێ ته‌نیا له‌لای خۆمانه‌وه بكرێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك هه‌نگاو به هاووڵاتییان ده‌ڵێین له‌وانه، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك وێنه‌ی گیانله‌به‌ر له ماڵیاندا هه‌بێت - سه‌گ و هه‌موو جۆره وێنه‌یه‌ك دوور بخرێته‌وه - كوژاندنه‌وه‌ی موزیك بۆ چه‌ند ڕۆژێك - ده‌رهێنانی ئه‌و شته‌ی كه جادووه‌كه‌ی پێ كراوه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه‌ی زانرا به ڕێی دروست - خوێندنه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری شه‌رعی به‌سه‌ر تووشبووه‌كه‌دا. له هه‌مووی گرنگتر كه‌سه‌كه ده‌بێت متمانه‌ی به‌خۆی هه‌بێت.
*ده‌كرێ زیاتر له‌سه‌ر كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردن قسه بكه‌یت؟
دوێنێ له شارۆكه‌یه‌كی باشووری عێراق، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هۆزه‌كان هه‌بوو بۆ ناساندنی كاندیدێكی پیاو له ناوچه‌كه‌یان كه سه‌ر به هاوپه‌یمانی فه‌تح بوو، كاندیده‌كه جگه له‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆری بۆ خواردن و ئاماده‌بووان خه‌رج كردبوو، ئێمه‌شی بانگێشت كردبوو، پێشتر دوعامان له‌سه‌ر خواردن و شوێنی ئاماده‌بووان و خۆی و خێزانه‌كه‌ی كردبوو، تێچووی ئه‌و كاره‌ی بۆمان كرد، له‌گه‌ڵ جادوو و راكێشانی سه‌رنج، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن دینار بوو، چونكه كاره‌كه بۆ ئێمه زۆری پێ چوو، هه‌روه‌ها جۆری كاره ڕۆحییه‌كان زۆر بوون و ده‌بوو به‌یه‌كه‌وه بكرێن.
پاشخان/
جادوو بریتییه له كۆمه‌ڵێك نوشته و گرێ كه كاریگه‌ریی ده‌كاته سه‌ر دڵ و لاشه، به‌هۆیه‌وه كه‌سه‌كه‌ی پێ نه‌خۆش ده‌كه‌وێت یان ده‌یكوژێ، هه‌شه ناكۆكی ده‌خاته نێوان ژن و مێرده‌وه، له ئاینه‌كانی جوو و مه‌سیحی و ئیسلام، چاره‌سه‌ری بۆ دانراوه و بابه‌تێكی كۆنی مێژووییه، به‌ناوبانگترین جادووگه‌ره‌كان له نه‌ته‌وه‌ی سابیئه‌ن له دنیادا، هه‌روه‌ها له مه‌غریب جادووگه‌ر و كه‌ره‌سته‌ی زۆر ناودار هه‌یه.
له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی هه‌ژاری و شه‌ڕی به‌رده‌وام، كۆمه‌ڵگه‌كان له پێشكه‌وتن و زانستی سه‌رده‌م دوا كه‌وتوون، ئێسته‌یش كۆمه‌ڵگه‌كان به هه‌ندێك به‌ها به‌ڕێوه ده‌چن كه زۆربه‌یان له خورافه و وه‌همه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه، سه‌رباری تێكه‌ڵاوی كولتووری و دروستبوونی تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌وڵێكی ئه‌وتۆ نییه بۆ شكاندنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه.
به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، جادووكردن به‌شێكی گرنگی كۆمه‌ڵگاكان بووه، بۆیه خه‌ڵك ته‌نیا له‌و ڕێیه‌وه دوای كه‌نیسه كه‌وتوون، به‌ڵام توێژینه‌وه نوێیه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه سه‌رده‌می سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست، سه‌رده‌می تاریكی بووه و هه‌موو ئه‌و چیرۆكه دروستكراوانه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵك ئه‌نجام دراون، بۆ ئه‌وه‌ی پابه‌ند بن به كه‌نیسه و به فه‌رمان و بڕیاره‌كانی ڕازی بن و هیچ كات له چوون بۆ كه‌نیسه و سرووته ئاینییه‌كان دوا نه‌كه‌ون.