فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رای ده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوو كه ئێران به‌رده‌وام بۆردمانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستانی كردووه پێشمه‌رگه‌كانیان توانیویانه چوار درۆنی ئێران بخه‌نه خواره‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئهیلوول، كاوه به‌هرامی فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، به "وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند رۆژێكه ئێران بۆردمانی به‌رده‌وامی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به درۆن، به‌ڵام له‌و بۆردمانانه هیچ زیانێك به پێشمه‌رگه‌كانی دیموكرات نه‌گه‌یشتووه.
له‌و ماوه‌یه‌دا به 16 درۆن بۆردمانی كردووه
هه‌روه‌ها گوتی، له‌و ماوه‌یه‌دا به 16 درۆن بۆردمانی كردووه و پێشمه‌رگه‌كان توانیویانه چوار درۆنی ئێران بخه‌نه خواره‌وه پێش ئه‌وه‌ی بۆردمان بكه‌ن و زیان به سنووره‌كه بگه‌یه‌نن.
ئه‌و فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی دیموكراتی كوردستانی ئێران باسی له‌وه كرد، بۆردمانه‌كانی ئێران زیانی گیانی نه‌بووه، به‌ڵام زیانی مادی له ماڵه‌كان و كه‌لوپه‌لی هاووڵاتییان داوه.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ئێران به‌رده‌وام سنووره‌كانی كوردستان بۆردمان ده‌كات، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هێزی زۆری كۆ كردووه‌ته‌وه و مه‌ترسی هه‌یه په‌لاماری حزبی دیموكراتی كوردستان بدات كه له هه‌رێمی كوردستان باره‌گایان هه‌یه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی