له یاریی لووتكه‌ی پرێمه‌رلیگی ئینگلته‌را، یانه‌ی چێڵسی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له تۆتێنهامی برده‌وه و پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی له لیڤه‌رپوول وه‌رگرت.
یارییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئه‌یلول، له یاریگه‌ی تۆتێنهام كرا، به‌ڵام براوه‌ی یارییه‌كه چێڵسی بوو به ئه‌نجامی 3-0 گۆڵ.
گۆڵه‌كانی بلووز یاریزانان تیاگۆ سێلڤا، نگۆلۆ كانتێ و ئا‌نتۆنیۆ رۆدیگێر له خوله‌كه‌كانی 50، 57 و 90+2 تۆماریان كرد.
چێڵسی ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد و به ئاست و ئه‌نجام له تۆتێنهامی برده‌وه.
به‌م ئه‌نجامه‌ش چێڵسی بووه 13 خاڵ و ئێسته له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی خولی ئینگلته‌رایه، لیڤه‌رپوولیش 13 خاڵی هه‌یه و له پله‌ی دووه‌مه.